پرۆفایلڤیدیۆهەواڵ

تێسلای 3، لەگەڵ پیادەڕەوەكان قسە دەكات


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

سەرۆك و بەرێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای تێسلا بۆ ئۆتۆمبێلە كارەباییەكان، ” ئیلۆن ماسك” لە تویتێكدا ئاماژەی بەوەداوە، كە لە نوێترین بەرهەمیاندا كە تێسلا 3 یە، ئۆتۆمبێلەكە وابەستەی پیادەڕەوەكانە و قسەیان لەگەڵ دەكات.

ئەم هەوڵەی تێسلا لە كاتێكدایە، كە بەهۆی ئەو گۆڕانكارییەی لە بزوێنەری ئۆتۆمبێلدا هاتۆتە ئارا و زۆربەی بەرهەمەكان لە ئەمریكا و ئەوروپا بە ئاڕاستەی بزوێنەری بێ‌ دەنگی كارەبایی دەڕۆن، پیادەڕەوەكان ئاگاداری ئۆتۆمبێلەكان نین، لە داوایەكیشدا زۆرێك لەو وڵاتانەی ئۆتۆمبێلی كارەبایی تیایدا بۆ هاتوچۆ جێگیر بووە داواكراوە لە كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنان كە لە ڕێی دەنگی دەستكرد یان هەر هۆیەكی دیكە دەنگێك لە ئۆتۆمبێلەكاندا جێگیر بكەن لەبەر سەلامەتی پیادەڕەوەكان و ئاگادار بوونیان.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن