رێنماییسەنتەری خزمەتگوزاریهەواڵ

چەند هۆكارێك، كەتوانای ئۆتۆمبێلەكەت ناهێڵێت


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

هەندێك هۆكار هەن، كە سادەوساكارن بەڵام بە پشتگوێخستنیان زیان بە توانای ئۆتۆمبێلەكەت دەگەیەنن، لەوانە:

– هیچ كات مەهێڵە گلۆپی تانكی سووتەمەنییەكەت هەڵبێت، چونكە بە كەمبوونەوەی سووتەمەنی لە تانكییەكدا پاشەڕۆی كارلێكنەكراوی ناو سووتەمەنییەكە دەمێنێتەوە و ئەمەش وا دەكات ئەو پیسی و پێكهاتانە هۆكار بن بۆ لەكاركەوتنی فیولپەمپ و كەمكردنەوەی توانای بزوێنەر و هاوكات لە هەندێك ئۆتۆمبێلدا كەمبوونەوەی سووتەمەنی لە ئاستی دیاریكراوی خۆی دەبێـە هۆی گەرم بوون و وەستانی فیولپەمپ.

– فلتەری هەوا، یەكێكی دیكە لە پێكهاتە گرنگەكانی ئۆتۆمبێلەكەتە، هیچ كات مەهێڵە تۆز و خۆڵی تێدا مۆڵ بێت و زوو زوو خاوێوی بكەرەوە، بە گیرانی دەرەچەكانی فلتەر، هەوا بە ئاستەنگ دەگاتە بزوێنەر و ئەمەش یاریدەی سوتانی پێكهاتەكان كەمدەكاتەوە و توانا ناهێلێت.

– كاتێك دەزانیت گێڕی ئۆتۆمبێلەكەت كێشەیەكی هەیە كەمتەرخەم مەبە لە چاككردنی، چونكە ڕاستەوخۆ هەر گرفتێك لە گێڕدا وابەستەی بزوێنەرە.

– پلاكەكان، رۆڵی گەورە دەبینن لە گەیاندنی گەرمی و تەزووی پێویست بۆ یەكەكانی سووتاندن لەناو بزوێنەردا، مەهێڵە كات بەسەر گۆِرینیاندا تێ‌ پەڕێت و لانی كەم 6 مانگ جارێك بیانگۆڕە.

– تۆش پاش خوێندنەوەی ئەم بابەتە هۆكارێك بنووسە


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن