سەنتەری خزمەتگوزاریڤیدیۆهەواڵ

سیستمی قفڵی گێڕ گۆڕین (Shift Interlock System) لە گێڕی ئۆتۆماتیک چییە؟


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

ئەرکی ئەم سیستمە ڕێگری کردنە لە گۆڕینی گێڕ بەبێ قاچ خستنە سەر پایدەری ئیستۆپ لە ئۆتۆمبێلی گێڕ ئۆتۆماتیک، واتە لەگەڵ هەبوونی ئەم سیستمە ناتوانرێت گێڕ لە (P) یەوە بچێ بۆ هەڵبژاردەکانی تری وەکو (D) و و (R) تاوەکو پێ نەخرێتە سەر پایدەری ئیستۆپ.

سوودەکانی سیستمی قوفڵ بوونی گێڕ گۆڕین (Shift Interlock System) :

کۆمپانیاکانی دروستکەری ئۆتۆمبێل ئەم سیستەمە بەکاردەهێنن بۆ سەلامەتی ئۆتۆمبێل و سەرنشینان وە رێگری لەڕوودانی ئەم دوو حاڵەتەی خوارەوە:

1. لە کاتی ئیشکردن و وەستانی ئۆتۆمبێل رێگری دەکات لە منداڵان یاری بەدەسکی گێڕ بکەن و گۆڕینی گێڕ لە(P)یەوە بۆ گێڕەکانی (D) و (R) ئەنجام بدەن کە لەوانەیە ببێتە هۆکاری جوڵەی ئۆتۆمبێل و ڕوودانی حاڵەتی نەخوازراو.
2. لەکاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل بۆ پێشەوە لەهەندێک ئۆتۆمبێل ڕێگری دەکات لە هەڵە یاخود بە ئەنقەست گۆڕینی گێر لە (D)یەوە بۆ (R) کە لە ئەگەری روودانی ئەم حاڵەتە گرفتی گەورە بۆ ئۆتۆمبێل و خودی گێڕبۆکس دروست دەبێت، بەڵام لە هەندێک ئۆتۆمبێلی تر لە حاڵەتی لێ خوڕینا دەتوانرێ دەسکی گێڕەکە بخرێتە سەر R بەشێوەیەکی رووکەش کە هیچ شتێک روونادات وەکو ئەوەی ئۆتۆمبێلەکە لە بۆش بڕوات وایە.

دووگمەی شیفت لۆک (Shift Lock) لە نزیک دەسکی گێڕ دانراوە بۆ لە کارخستن و لابردنی قفڵ بوونی کرداری گێڕ گۆڕین لەحاڵەتی پێویست، واتە لەکاتی دروستبوونی گرفت و جام بوونی گێڕ لە (P) راستەوخۆ لەگەڵ داگرتنی ئەم دووگمەیەدا شۆفێر دەتوانێ گێر لە (P) یەوە بگۆڕێت بۆ هەڵبژاردەکانی تری وەکو (D) و و (R) تاوەکو دەگاتە شوێنی مەبەست و گرفتەکە چارەسەر دەکات.

ئەم دووگمەیە لەم حاڵەتانەی خوارەوە بەکاردێت بۆ جوڵاندن و گەیاندنی ئۆتۆمبێل بەشوێنی مەبەست:
1. لەکاتی خراپ بوون و مردنی پاتری ئۆتۆمبێل، کە پێویست بەجوڵاندنی ئۆتۆمبێل بکرێ بۆ شوێنێکی قەراغ و کەنار جادە
2. سووتانی فیوز و پچڕانی وایەری دەسکی گێڕ یاخود خراپبوونی سۆلینۆیدی تایبەت بەسیستەمی قوفڵبوونی گێڕ
3. تێکچوون و خراپبوونی حاسەی (سویچی) ژێر پایدەری ئیستۆپ

سەرچاوە / پەیجی زانیاری ئۆتۆمبێل


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن