رێبەری ئۆتۆمبێلگەلەریهەواڵ

چۆن بەشی ناوەوەی بێنتڵی “فلاین سبیر” دروست دەكرێت


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

بێنتڵی، یەكێك لە ئۆتۆمبێلە نایاب و دەستكارەكانە، كە بەشی زۆری پێكهاتەكانی دوور لە تەكنەلۆجیا و دەستی رۆبۆتەكان بەرهەم دێت و دەستڕەنگینی ڕۆڵی گرنگی تێدا دەبینێت، لەم بابەتەدا كات تەرخانكراو بۆ هەندێك پێداویستی بەشی ناوەوەی بێنتڵی “فلاین سایبر” دەخەینەڕوو.

3 كیلۆمەتر


ئەم ژمارەیە درێژیی ئەو تاڵە دەزووانەیە كە لە دوورینەوەی پێكهاتەكانی وەك داشبۆرد و سوكان وبەرگی كوشنەكاندا بەكاردێت، هاوكات 23 جۆر ڕەنگ لە دەزووە دەگمەن و تایبەتەكانی تێدا بەكاردێت.

141 كارمەند


ناوەوەی بێنتڵی “فلاین سبیر” لە 350 پارچە پێك دێت زۆرینەشیان بەرهەمی دەستین، لەم پارچانەدا، 141 كەس كار دەكات.

3 كاتژمێر و نیو


تەنیا كاركردن لە ڕێكخستن و دروومانی بەرگی سوكانی ئەم ئۆتۆمبێلە ماوەی 3 كاتژمێر و نیوی دەوێت، كە پێكهاتەكانی 5 مەتر تاڵە دەزووی هەمەجۆر و لێكدراوی دەوێـت بۆ دروومان كردنی 352 دەرەچە لە سوكانەكەدا و 168 گرێ‌ بۆ توند كردنەوەی دەرەچەكان .

5 ئامێری جیاوازی دروومان


“فلاین سبیر” ، بە 5 جۆر ئامێری تایبەتی دروومان كارەكانی دروومان بۆ دەكرێت، ئەمەش بەهۆی جیاوازی و زۆری ئەو بەشانەی كە هەیەتی.

12 كاتژمێر


كاتی تەواو بۆ ئامادەكردنی بەرگی تایبەتی كوشنەكان و دروومان كردنی بەرگەكان و نەخشاندنیان، پێویست بە 12 كاتژمێر دەكات، تەنیا نەخشاندنی لۆگۆی بێنتڵی لەسەر بەرگی كوشنەكان 5000 تەقەڵی دروومانی دەوێت، ئەو ماوەیەی لەبەرگ و كوشنەكانی ئەم ئۆتۆمبێلە نایابەدا بەسەردەبرێت لە هەندێك كۆمپانیای بەرهەمهێناندا بەرامبەرە بەدروستكردنی ئۆتۆمبێلێك.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن