رێبەری ئۆتۆمبێلگەلەریهەواڵ

چەند زانیارییەكی گرنگ لە سەر مێرسیدس بێنز

Mercedes-AMG E 63 S 4MATIC+ „Edition 1“;Kraftstoffverbrauch kombiniert: 9,1 – 8,8l/100 km; CO2-Emissionen kombiniert: 207 – 199 g/km Mercedes-AMG E 63 S 4MATIC+ „Edition 1“;Fuel consumption combined: 9,1 – 8,8 l/100 km; Combined CO2 emissions: 207 – 199 g/km

پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

سێ‌ چوكڵەی لە یەكدراو لە بازنەیەكدا ئەستێرەیەكیان پێكهێناوە، لۆگۆكەی سەرنج ڕاكێشە، لەو سەرنج ڕاكێشتر ئۆتۆمبێل و تایبەتمەندییەكانییەتی،لە هەموو ئەوانەش گرنگتر سەلامەتی و یەكانگیربوونە لە گەڵ داهێناندا، ئەمانە جگە لە مێرسیدس هیچ هیچ ناوێكی تر نابنە خاوەنی.
ئەمانەی خوارەوە چەند زانیارییەكن دەربارەی مێرسیدس.

– یەكەم ئۆتۆمبێل


كارڵ بێنز، دامەزرێنەری كۆمپانیای مێرسیدس بێنز، لە ساڵی 1886 توانی یەكەم ئۆتۆمبێلی سێ‌ تایەی بە بزوێنەری بەنزین بە توانای 0.9 ئەسپ لە مێژوودا بەرهەم بهێنێت.

– یەكەم ئۆتۆمبێلی كارەبایی


ساڵی 1905 مێرسیدس ئۆتۆمبێلێكی بە ناوی (Mixte) بەرهەمهێنا كە لەگەڵ بزوێنەرە میكانیكیەكەیدا بزوێنەرێكی كارپێكەری كارەبایشی لە بەشی دواوەدا جێگیر كردبوو.

– یەكەم ئۆتۆمبێلە كە ئیستۆپی بۆ هەرچوار تەگەر تێدا دانرا.


بۆ یەكەمجار لە ئۆتۆمبێلەكانی مێرسیدسدا، بیرۆكەی دانانی ئیستۆپ بۆ هەرچوار تەگەر و دانانی ئیستۆپی یاریدەدەر (هاندبرێك) جێگیركرا.

– یەكەم كۆمپانیای ئۆتۆمبێلە كەسیستمی ABSی بەكارهێنا.


بۆ یەكەمجار لەنەوەی ئۆتۆمبێلەكانی S-CLASS مۆدێل 1978 دا سیستمی ABS دانرا، كە لە ئێستادا لە تەواوی جیهاندا پەیڕەوی ئەو سیستمە دەكرێت.

– یەكەم سیستمی لێخوڕینی خودكار لە جیهاندا لە مێرسیسدا دانرا.


ئۆتۆمبێلەكانی نەوەی S-CLASS مۆدێل 1995 بۆ یەكەمجار شانازی لێخوڕی خودكاریان پێ‌ بەخشراو بوونە یەكەم لەمێژوودا كە بۆ ئەو كاتە نەوەی ئەو جۆرە لەئۆتۆمبێلەكانی مێرسیدس دەیانتوانی ماوەی 1600 كم، بێ‌ شۆفێر ڕێبكەن.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن