گەلەریهەواڵ

ئۆتۆمبێلی (VANTAS)، دەبێتە توحفەیەكی دیكەی چین


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل
لە ئێستادا چاوەكان لەسەر كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی چین –ن، بەو پێیەی هەڵمەتێكی بێوێنەیان لەبەرهەمهێنان و خستنەبازاڕی ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆر دەست پێكردوە و لە بازاڕەكانی جیهانیشدا، دان بە بەرهەمەكانیاندا دەنرێت و جێی ڕەزامەندی كڕیارانن.

كۆمپانیای (HAAH-Automotive holdinge)ی چینی، كە تەنها بەرهەمەكانی لە بازاڕەكانی ئەوروپا و ئەمریكا بەردەستن، ڕایگەیاند، بەم نزیكانە دەرگای تۆماركردن بۆ فرۆشتنی دوو جۆر لە بەرهەمەكانیان بەڕووی كڕیاراندا دەكەنەوە و چاوەڕوانی ئەوەش لە بەرهەمەكانیان دەكەن، كە قۆرغی بازاڕ بكەن و زۆرترین فرۆشیان هەبێت.

بەرهەمە نوێكەی كۆمپانیا چینییەكە، ناوی (VANTAS)ە وبە دوو جۆر بەردەست دەبێت كە بریتین لە (Vantas TXL) و (VX Vantas) تەواوی پارچەو پێداویستییەكانی ئەم بەرهەمە لەبەرهەمهێنانی پیشەسازی چینییە و تەواوی ئۆتۆمبێلەكە چینییە تەنانەت بزوێنەرەكەشی.

جۆری (Vantas TXL) ئۆتۆمبێلێكی قەبارە مامناوەندی بەرزی هەڵسوڕێنەری تەگەری چوارییە كە بۆ ڕكابەری هەریەكە لە شیفرۆلێت بلایزەر، هۆندا پاسپۆرت، نسیان مۆرانۆ، دەكات لە تایبەتمەندی و ڕواڵەتدا، بزوێنەری ئەم ئۆتۆمبێلە، چوار پستۆنە بە قەبارەی 1.6 لیتر و توانای 194 ئەسپ.

هاوكات (VX Vantas) لە قەبارەدا گەورەترە و پاڵنەری چوارییە و بزوێنەری چوارپستۆن بە قەبارە 2.0 ی لەسەرە كە توانای 240 ئەسپی سێ‌ ڕیز كوشنی تێدایە.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن