رێبەری ئۆتۆمبێلگەلەریهەواڵ

ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە ساڵی 2019 دا زۆرترین فرۆشیان هەبووە


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

ساڵانە، بەرهەمێكی زۆر و جیاواز لە ئۆتۆمبێل دەخرێنە بازاڕەكانی جیهانەوە و هەندێك لەو بەرهەمانە دەبنە جێی مشتومڕی چاودێران و كڕیاران لە ڕووی كواڵتی و نایابی و تایبەتمەندی و نرخەوە، بۆ ساڵی 2019 بەرهەمی كۆمپانیا ژاپۆنییەكان دەنگدانەوە و خواستێكی زۆریان لەسەر بووە لە ریزبەندی یەكەمی پڕ فرۆشترین بەرهەمەكاندا بوون.

تۆیۆتا كرۆلا


كرۆلا بۆ ساڵی 2019 لەباشترین و پڕفرۆشترین ئۆتۆمبێلەكانی ژاپۆن بووە لە جیهاندا و خواستێكی زۆری لەسەرە بە ئێستاشەوە.
كرۆلا لە سەروەختی بەرهەمهێنانی یەكەم نەوەی تا ئێستا نزیك بووەتەوە لە فرۆشی 50 ملیۆن دانە، بەجۆرێك تەنها ساڵی 2019 ، 12 ملیۆن و 363 هەزار و 80 دانەی لە تەواوی جیهاندا لێ‌ فرۆشراوە.

پیكاب فۆرد F-Series

دوای كرۆلای ژاپۆن، فۆردی ئەمریكایی، ڕیزبەندی دووەم پڕفرۆشترینەكانی ساڵی 2019 یە لەجیهاندا بەجۆرێك 10 ملیۆن و 702 هەزار و 34 دانەی لێ‌ فرۆشراوە.

تۆیۆتا راڤ 4


جارێكی تر، ژاپۆنییەكان بەفرۆشی 9 ملیۆن و 318 هەزار و 52 دانە لەئۆتۆمبێلی تۆیۆتا راڤ4 ڕیزبەندی سێیەمیان لەپڕفرۆشترینەكانی 2019 گرتووە.

هۆندا سیڤیك –SIDAN SUV &


لەپلەكانی چوارەم و پێنجەمدا هەر ژاپۆنییەكانن ئەویش بەفرۆشتنی 8 ملیۆن و 213 هەزار و 74 دانە لەجۆری سیدان هۆندا سیڤیك، هاوكات فرۆشی 8 ملیۆن و 189 هەزار و 81 دانە لەهۆندا سیڤیك جۆری CR-V SUV.

ڤۆلكسواگن تیگوان


لەڕیزبەندی شەشەمی پڕ فرۆشترینەكاندا، ڤۆلكسواگنی ئەڵمانی دێت، ئاستی فرۆشی ئەو بەرهەمە لە  2019 دا، 7 ملیۆن و 412 هەزار و 97 دانە بووە.

رام

رام پیكاب لە پلەی حەوتەم هاتووە بەفرۆشی 7ملیۆن و 318 هەزار و 95 دانە.

كامری

لەپلەی هەشتەم بۆ جارێكی دیكە ژاپۆنییەكان دێنەوە بەفرۆشی 6 ملیۆن و 907 هەزار و 29 دانە لە تۆیۆتا كامری.

فۆلكسواگن گۆڵف


دووبارە ئەڵمانییەكان بەفرۆشی 6 ملیۆن و 876 هەزار و 64 دانە لەئۆتۆمبێلی گۆڵفی شێوە جانتایی پلەی نۆیەمیان گرتووە.

شیفرۆلێت سێلڤرادۆ

شیفرۆلێت سێلڤرادۆ بە فرۆشی 6ملیۆن و 440 هەزار و 13 دانە لە پلەی دەیەمی پڕ فرۆشترینەكاندایە.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن