ڤیدیۆگەلەریهەواڵ

بیجۆ، پیكاب (لاندترەك)ی ڕاگەیاند


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

بەهاوبەشی لەگەڵ كۆمپانیای (چانگان)ی چینی “بیجۆ” نەوەیەكی نوێی پیكابی بە ناوی (لاندترەك) بەرهەمهێنا بۆ بازاڕەكانی ئەمریكای باشوور و ئەفریقا.
لاندترك، بە سێ‌ شێوە بەرهەم هاتووە، دوو دەرگا و چوار دەرگا، جۆری سێیەمیش لە بەشی دواوەی ئۆتۆمبێلەكەدا جیاوازی هەیە.

پیكابە نوێكەی بیجۆ، توانای هەڵگرتنی 1.2 تۆنی هەیە.

جیا لە تایبەتمەندییە تەكنەلۆجییەكانی كات بەسەر بردن و زانیاری، لەم بەرهەمە نوێیەی بیجۆدا سیستمەكانی كامێرای چواردەور و دیاریكردنی هێڵەكانی ڕێگەوبان و نمایشكردنی تابلۆكانی ڕێنمایی هاتۆچۆ و دژە خلیسك لە خۆ دەگرێت.

بزوێنەری بەهێز و جیاواز لەم بەرهەمەی فەرەنسییەكاندا بەگەڕ خراوە لەوانە، بزوێنەری گاز بە قەبارەی 1.9 لیتر و توانای 148 ئەسپ، بزوێنەری تۆربۆ بەنزین بە قەبارەی 2.4 لیتر و توانای 207 ئەسپ.

هەرسێ‌ شێوازەكەی لاندترك بە سیستمی هەڵسوڕێنەری تەگەری دوانی و چوارین و گێڕێكی تایبەتی لە لایەن getrag بۆ دروستكراوە كە دەستی و ئۆتۆماتیكن.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن