گەلەریهەواڵ

لەهەولێر هاڤاڵ H2 نمایشکرا


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


 

ئۆتۆمبێل ـ ئارام سەردار

لەهەولێر نوێترین جۆری ئۆتۆمبێلی هاڤاڵ ناسراو بە (HAVAL H2) نمایش كرا كە چەندین تایبەتمەندی نوێ لەخۆدەگرێت وەك ئۆتۆمبێلێكی خێزانی.


سیروان بورهان ، بەڕێوەبەری بەشی فرۆشتن بە(ئۆتۆمبێل)ی ڕاگەیاند، (HAVAL H2)ی نوێ چەندین تایبەتمەندی نوێ لەخۆدەگرێت، بەنموونە سەقفی ئۆتۆمبێلەكە پانۆڕامایە، لەمۆدێلەكانی هاوشێوەی خۆی  ڕكابەری دەكات وەك ئۆتۆمبێلێكی خێزانی بچووك ئەو تایبەتمەندیە و تایبەتمەندی وەك DSR و ڕێكخستنی خێرایی لە نشێویان نیە.

دەشڵێت، بزوێنەری ئۆتۆمبێلەكە 15ی تۆڕبۆیە بەهێزی 150 ئەسپ و 210 نیوتن بۆ مەتر.

هەروەها 10 ئێرباك و ڕێكخستنی تێدایە بۆ سەر بەفر ڕۆیشتن و خلیسكان لەگەڵ چەندین تایبەمەندی تر.

هاڤاڵی نوێ، بەچوار ڕەنگ بەردەستە، سوور، سپی، ڕەش، سلڤەر.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن