سەنتەری خزمەتگوزاریڤیدیۆهەواڵ

ڤیدیۆ: شێوازی كاركردنی لوقمە و ڕۆتی سوكان و تێكچوونی


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

شێوازی كاركردنی لوقمە و ڕۆتی سوكان و تێكچوونی چۆنە؟ چۆن هەست بەتێكچوونی بكەین؟
ئەگەر لە ڤیدیۆكە ورد ببنەوە دەبینن كە لوقمە و ڕۆتی سووكان پارچە نوێڵێك یاخوود ئاسنێكە بەستراوە بە سەرێكی بازنەیی ( بۆ یاریكردن و جووڵە بەپێی شەقام ) لەناو كەللەیەكی پڕاو پڕ (فیت)دا.

ئەم كەللە و سەرە بەپێی تێپەڕ بوونی كات یان دڕانی لاستیك و تێچونی ئاو و خاشاك تووشی داخوران و گەورە بوون دەبێت، كە دەبێتە هۆی شل و شێواوی سوكان و تەقە و ڕەقەی پێشی ئۆتۆمبێل، لە خراپترین دۆخدا ئەگەری دەرچوونی هەیە… ( بە هیوای سەلامەتی )

بۆ ئەوەی بزانی لوقمە و ڕۆت تووشی داخوران بووە یان نا بەكوژاوەیی دوای ڕێك كردنەوەی سووكان یاری بەسووكانەكە دەكەیت و پەنجەی شایەتمان لەسەر دەسكی فڵچە جێگیر بكە (نابێت بۆشی سووكان 3 سانتیمەتر زیاتر بێت ) .
ئەگەر زیاتر بوو ئەوا نیشانەیەكی خراپ بوونیەتی.
تێبینی/ (ئەم حاڵەتە هەموو كات ڕاست نییە، بەڵام زۆربەی كات وەك ئاماژەی یەكەم بەكار دێت ).

بۆ چارەسەری كێشەكانتان لە پێش و دواو قوڵاغ و برێك بێ دوودڵی سەردانمان بكەن چونكە لای ئێمە بە كەمترین ماوە و گونجاو ترین نرخ چارەسەر دەكرێت.
لە هەمووی گرنگتر پارچەی ئۆتۆمبێلەكەشت لای خۆمان دەست دەكەوێت ناچار نابیت بەدوای بگەڕێی .
ناونیشان / سلێمانی ناوچەی پیشەسازی فەرعی یەكەم ( فەرعی گەراجی بەغداد) .
بۆ پەیوەندی: 07702214323 یان 07501232413


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن