سەنتەری خزمەتگوزاریگەلەریهەواڵ

مۆڵەتی ئەمێریكان پێترۆلیۆم ئینستیتیوت بۆ ڕۆنی ئۆتۆمبێل API چییە؟


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

هەر ڕۆنێك ئەم دوو هێمایەی پێوە بوو واتە مۆڵەتی فەرمی لەلایەن API وە پێدراوە و بەرهەمەكانی تێست كراوە لە ڕووی گونجاوی و كواڵتیەوە بۆ ئۆتۆمبێلی جۆری بەنزین بەكاربێت

نەبوونی ئەو دوو هێمایەش دەگەرێتەوە بۆ:
– نەبوونی كواڵتی و دەرنەچوون لە ستانداردی جیهانی API
– دەشێت ڕۆنەكە بۆ هەردوو ئۆتۆمبێلی گاز و بەنزین ببێت لەم حاڵەتەدا هێماكەی پێوە نییە.
– ڕۆنەكە تایبەت بێت بە ئۆتۆمبێلی گاز
– هەنێك براند و ناونیشانی بازرگانی لەسەر ڕووی دەبەكان داینانێن تەنها دەینوسن كەم ئەمەش زۆر كەمە.

جگە لەم دووهێمایەش بە پێی ڕێنمایی ساڵانەی API پۆلێنبەندی بۆ بەرهەمەكان دەكرێت لەڕووی كواڵتی بەجۆرێك كە هەر بەرهەمەو بە گوێرەی خۆی 2 پیتی ئینگلیزی بۆ دیاریی دەكرێت، كە یەكەمیان پیتی S ە دووەمیان بە پێی مواسەفاتەكە لە پیتی A دەست پێدەكات لە ئێستادا لەساڵی 2019 لەپیتی N وەستاوە.

تاساڵی 2019 دواین مواسەفات بریتییە لە:API SN PLUS

-ئەم جۆرە كەمێك جیاوازی هەیە لەگەڵ API SN ئەوەش دەگەرێتەوە بۆ چاككردنی پێكهاتەی كیمیایی ڕۆنەكە بەجۆرێك لەگەڵ ئۆتۆمبێلی تۆربۆ بگونجێت .

لێرەدا بە شێوەیەكی گشتی ئەتوانین بڵێین لە كاتی ڕۆن گۆڕینا ئەگەر لەسەر دەبەی ڕۆنەكە نوسرابوو API SN یان API SN PLUS كواڵتی رۆنەكە چاكە.

.شوێن كاری كاروان ،بۆ خزمەت گوزاری ئۆتۆمبێل
ناونیشان //تەق تەق شەقامی گشتی سێ ڕیانی مۆنۆمێنت

بۆزانیاری زیاتر
07501203646     07701515492


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن