هەواڵ

بەریتانیا ئۆتۆمبێلی گاز و بەنزین قەدەغە دەكات


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

بۆ كەمكردنەوەی هۆكارەكانی پیسبوونی ژینگە، حكومەتی بەریتانیا بە نیازە تا ساڵی 2035، بەكارهێنانی ئۆتۆمبێلی بەنزین‌ و گاز‌ قەدەغە بكات.

بەهۆی ئەو سەركەوتنە بەرچاوەی لە ئێستادا بزوێنەری كارەبایی لە ئۆتۆمبێلە نوێكاندا بەدەستی هێناوە، تا دێت وڵاتان ڕیوشوێنی پێویستی بۆ دەگرنە بەر و دەیانەوێت چیتر ئۆتۆمبێلە كارپێكەرەكان بە بەنزین و گاز لە وڵاتەكانیان نەمێنن.

ئەم هەنگاوەش بە سەركەوتن بۆ ئۆتۆمبێلی كارەبایی هەژمار دەكرێت ‌و كاریگەری زۆریشی دەبێت لەسەر بەرهەمهێنانی نەوت و بازدانێكی گەورەشە لە بواری پیشەسازی ئۆتۆمبێلدا.

حكومەتی بەریتانی پێشتر بڕیاری دابوو، لە ساڵی 2040دا بەكارهێنانی ئۆتۆمبێلە بەنزین و گاز قەدەغە بكات، بەڵام بەم دواییانە ماوەی بۆ 2035 كەمكردەوەو وەك هەوڵێكیش بۆ ئەو كارەی ساڵی ڕابردوو، هەزار شوێنی نوێی بارگاویكردنەوەی پاتری ئۆتۆمبێلە كارەباییەكانی لە وڵاتەكەیدا بنیاتنا.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن