سەنتەری خزمەتگوزاریهەواڵ

ئایا هایدرۆلیكی سوكان پێویست بەگۆڕین دەكات؟


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

سیستمی هایدرۆلیكی ستیرینگ (سوكان) سیستمێكی گونجاوە بۆ زۆرێك لەئۆتۆمبێلە ناوەندییەكان و زۆرینەی ئۆتۆمبێلەكانی لای خۆمان ئەو سیستمەیان هەیە بنچینەی سیستمی پاوەر ستیرینگ لەسەر ڕۆنی هایدرۆلیك دروستكراوە كە بەفشارێكی ڕێكخراو توانای سوڕانی سوكان و وردیی سوڕان زیاد دەكات.


بێگومان هیچ ماددەیەك نییە كاتی بەسەر چوونی نەبێت و هایدرۆلیكی سوكانیش دەچێتە نێو هەمان یاساوە زۆربەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی سوكانیان هایدرۆلیكە، پاش چەند ساڵێك هەست بەقورس بوونی سوكان دەكرێت تیایاندا، یان سیستمی سوكانەكە دەنگ دەردەكات، ئەویش بەهۆی تەواوبوونی ڕۆنەكەی ناویەتی.
بەشێوەی ئاسایی هایدرۆلیكی پاوەری سوكان تاپێنج ساڵ كاری خۆی دەكات، دواتر بەهۆی فشاری زۆر و ڕادەی شێی ناو هەواو گەرمی ‌و ساردیی كەش، ڕوون دەبێتەوە‌و ناتوانێت بەئاسانی كاری خۆی بكات.

بۆیە پێویستە پاش (50 تا 60)هەزار كیلۆمەتر، یاخود لای زۆری سێ ساڵ دەبێت هایدرۆلیكی سیستمی پاوەر بگۆڕدرێت.

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی پەیجی تۆتاچی بكەن

https://www.facebook.com/Totachiiraq/


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن