رێبەری ئۆتۆمبێلگەلەریهەواڵ

كیا نیم، (كیا سیڵتۆس) دەخاتە بازاڕ، ئۆتۆمبێلێكی تەواو نوێیە و تەكنیك و تایبەتمەندییەكانی پێشكەوتوو و نایابن


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

كۆمپانیای نیم بۆ بازرگانیی ئۆتۆمبێل، تاكە بریكاری ئۆتۆمبێلەكانی (كیا) لە كوردستان و باكووری عیراق، ئۆتۆمبێلی (سیڵتۆس Seltos) دەخاتە بازاڕ بۆ ئەوەی هەمە جۆری پڕ بكاتەوە، كە لە پێكهاتەی ئۆتۆمبێلەكانی كیا هەبووە.

ئەم ئۆتۆمبێلە خاڵێكی بەهێزی تەقلیدییە لەڕووی دیزاین و كوالێتی و تەكنیكەوە، بەگوێرەی داواكاریی و پێداویستیی كڕیارە گەنجەكان و كڕیارە ئارەزوومەندەكان و ئەوانە دیزاین كراوە كە لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست حەزیان لە تەكنیكە نوێیەكانە و چێژ لەدیزاینە نایاب و سەرسووڕهێنەرەكەی دەرەوە و ناوەوەی وەردەگرن.

ئۆتۆمبێلی كیا سیڵتۆس، بەهایەكی گەورەی هەیە كە شایستەی بەهایەكی دارایی شیاوە بۆ ئەوەی بەسەر ئۆتۆمبێلە ڕكابەرەكانیدا زاڵ بێت، ئەویش بەهۆی دیزاینە وەرزشییە پێشكەوتووەكەی و ڕووبەرەكەی كە لەئۆتۆمبێلە وەرزشییە فرەمەبەستەكان “ئێس یوو ڤی”ی گەورەدا دەبینرێت، لە كابینەكەیدا ژینگەیەكی گونجاو بۆ شوفێر و ڕووبەرێكی زۆر خۆش و ئاسوودە بەخش بۆ سەرنشینان دابین كراوە.

شاشەیەكی زانیاریی هەیە، كە بە تەكنیكێكی ئاستبەرز كار دەكات و دیزاینێكی هاوئاهەنگی هەیە، سیستمی زانیاری و كاتبەسەربردنی بەرنامە داڕێژراوی هەیە، بەجۆرێكە بەكارهێنان و بینینی بۆ شوفێران ئاسانە، لە خوارەوە یەكەی كۆنتڕۆڵكردنی پلەی گەرمای ئۆتۆمبێلەكە و هەواگۆڕكێ و هەواخۆشكردنی هەیە، كۆنتڕۆڵكردنی ناو كابینەی ئۆتۆمبێلەكە بە ڕێگای ئاسان و لە ڕێگای شاشەی لەمسییەوە دەبن.

ناوەوەی كابینەكە بە قوماشی دڵگیر ئامادەكراوە، بە یەك ڕەنگی ڕەش، یان بە دوو ڕەنگی بێجی و ڕەش، لەگەڵ شێوە و نەخشی ئەندازەیی نوێ و هاوچەرخ.

یەكێك لەو هۆكارانەی وا دەكەن ئۆتۆمبێلی كیا سیڵتۆس نموونەیی بێت، ئەوەیە كە دوو جۆر بزووێنەری بەنزینی هەیە، بزووێنەرێكیان بە سیستەمی (MPI) كار دەكات بە فراوانی 1.6 لیتر، بزووێنەرەكەی دیكە بە سیستمی پڕژاندنی ڕاستەوخۆی بەنزین بە تۆربینی كار دەكات و بە فراوانی 1.6 لیتر بەردەستە.

كورتەیەك لەبارەی كۆمپانیای كیا موتورز:

كۆمپانیای كیا مۆتۆرز (www.kia.com)، لە ساڵی 1944ز دامەزراوە، كۆمپانیای دروستكردنی ئۆتۆمبێلە و بەوە دەناسرێتەوە كە كوالێتییەكی بەرزی جیهانیی هەیە، ساڵانە 3 ملیۆن ئۆتۆمبێل لە 190 وڵات دەفرۆشێت، لە سەرانسەری جیهان زیاتر لە 52،000 كارمەند كاری تێدا دەكەن، داهاتی ساڵانەی زیاتر لە 49 ملیار دۆلاری ئەمەریكییە، پاشكۆی دروستكردنی لە پێنج وڵات هەیە.
بۆ زانیاری زیاتر لەبارەی كۆمپانیای كیا مۆتۆرز و بەرهەمەكانی، سەردانی ماڵپەڕی تایبەت بە دەزگاكانی ڕاگەیاندنی جیهانیی بكەن: www.kianewscenter.com

كورتەیەك لەبارەی كۆمپانیای نیم:

(www.kiairaqnim.com) لە ساڵی 2010 دامەزراوە، تایبەتە بە دابەشكردن و خزمەتگوزاریی بەرهەمەكانی كیای جیهانی، كە لە كارگەكانی كیا مۆتۆرز لە كۆریا و كارگەكانی دیكەی هەمان كۆمپانیا لە جیهانەوە دەهێنرێنە هەرێمی كوردستان و باكووری عێراق. بنكەكانی كیا نیم بەسەر شارەكانی: هەولێر، سلێمانی، دهۆك، كەركووك و مووسڵ دابەش بوونە و بەرزترین ئاستی خزمەتگوزاریی دوای فرۆشتن، پێشكەشی ئۆتۆمبێلەكانی كیا دەكەن، ئەویش لە ڕێگای كارمەند و شارەزایانی ناوەخۆ، كە لەلایەن كۆمپانیای كیا مۆتۆرزی جیهانییەوە ڕاهێنراون و هەمیشە لەگەڵیان لە پەیوەندیدیان، بۆ ئەوەی باشترین خزمەتگوزاری پێشكەشی كڕیارانی ئۆتۆمبێلی كیا بكەن.كۆمپانیای نیم، پۆلێنی پلاتینیۆمی لەلایەن كۆمپانیای كیا مۆتۆرزی جیهانی بەدەستهێناوە، ئەمەش بەرزترین ئاستی پۆلێنكردنە.
كۆمپانیای نیم لە ڕێگای ژمارەیەك بەرنامە و پڕۆگرامی ناوەخۆوە، پاڵپشتی كۆمەڵگای ناوەخۆ دەكات، لەڕووی بابەتەكانی وەكو ڕاهێنانی پیشەیی و سەلامەتیی ڕێگا و بوارەكانی ژینگە و وەرزش، پەیوەندیشی لەگەڵ ئەو دامەزراوە حكوومی و ناوەخۆییانە هەیە كە گرنگی بەم بابەتانە دەدەن.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن