ڤیدیۆهەواڵ

دێوەزمە زەبەلاحەكەی دۆج بەم نزیكانە ڕادەگەیەنرێت


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل
كۆمپانیای دۆج، بەم نزیكانە یەكێك لەئۆتۆمبێلە بەهێزەكانی بە ناوی (Ram Reable TRX) ڕادەگەیەنێت، كە بەپێی زانیارییەكان بێت لەم ساڵدا چاوەڕوانی هەوادارانی كۆتایی دێت.

ئەم ئۆتۆمبێلە ناوازەیەی دۆج (Ram Reable TRX) یەكێك دەبێت لەئۆتۆمبێلە كەشخەو بەهێز و ناوازەكان، كەچاوەڕوانی خواستێكی زۆری لێدەكرێت.

لەم بەرهەمە سەرنج ڕاكێش و بەهێزەدا، تێكەڵی ڕەنگەكان توانا و بەهێزی داوەتە ئۆتۆمبێلەكە بە جۆرێك ڕەنگی رەش و ڕەساسی و مارۆنی ئاوێتەی یەك بوون.

ئەم ئۆتۆمبێلە زەبەلاحە بزوێنەرێكی 8 پستۆنی بە قەبارەی 6.2 لیتر و توانای 700 ئەسپ لەسەر دەبێت كە پەیوەستی گێڕبۆكسی 8 نمرەیی كراوە.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن