ڤیدیۆهەواڵ

فۆرد، بەرهەمێكی شێوە وەرزشی كەمخەرج بەردەست دەخات


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

پێگە ئەلكترۆنییەكانی تایبەت بە بواری ئۆتۆمبێل، وێنەو تۆماری دزە پێكراوی نوێترین بەرهەمی كۆمپانیای فۆردیان بڵاوە پێكردووەكە بەرهەمێكی ناوازەی گەنجانە و شێوە وەرزشی كەمخەرجە.

نوێترین بەرهەمی فۆرد ناوی (BroncoSport )ە، كە ئۆتۆمبێلێكی بەرزی شێوە وەرزشییە و تەواو جیاوازە لە بەرهەمەكانی دیكەی فۆرد و زیندووكەرەوەی بەرهەمە پڕ خواستەكەی سەدەی ڕابردووە كە بەناوی (Bronco) بەرهەمی دەهێنا.

ئەم بەرهەمە سەرنج ڕاكێشە، دوو جۆر بزوێنەری دەخرێتە سەر، بزوێنەرێكی كەمخەرج 3 پستۆن بە قەبارەی 1.5 لیتری لەسەرە و توانای 180 ئەسپی هەیە.
هەروەها بزوێنەرێكی لێكدراوی كارەبایی و بەنزین بە قەبارەی 2؟0 لیتر ە توانای 250 ئەسپ.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن