رێنماییهەواڵ

هەندێک زانیاری لەسەر ئێرباگ یان کیسی هەوایی


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

کاریی سەرەکی ئێرباگ پاراستنی گیانی سەرنشینەکانی ناو ئۆتۆمبێلە لەکاتی ڕووداوی هاتوچۆو پێکداداندا، کە بەخێرایییەکی زۆر پڕ دەبێت لە ھەوا و دواتر دێتەدەرەوە لەھەرکاتێکدا کە پێکدادان یاخود ڕووداوێکی نەخوازراوی بەھێز ڕوو بدات

ئەوشێونانەی کە ئێرباگی تێدایە.

1.بەرامبەر شوێنی شۆفێرو شوێنی سەرنشینی پێشەوە

2. تەنیشتەکانی شوێنی شۆفێرو شوێنی سەرنشینی پێشەوە
3.لەسەر پشتوێنی سەلامەتی
4. تەنیشتەکانی شوێنی سەرنشینەکانی دواوە.
5.لەهەنێک ئوتومبێلدا بۆ ئەژنۆکانیش دانراوە

هۆكاری هەڵبونى گڵوپى ئێرباگ

له كاتى هەبوونی كيشه لەسیتمی ئێرباگ گڵۆپی ئێرباگ لەناو دا شبۆرد دادەگیر سێت و ناکوژێتەوە کە دڵنیامان دەکاتەوە کێشە هەیە لەسیستمی ئێرباگ.

1- کێشە لەوایەری سیگنال یان کێشە لەوایەری سارد یان گەرمی حاسەکانی ئێرباگ و عەقلی ئۆتۆمبێلەکە
2.دروست بوونی کێشە لەحاسەکان یان لەکارکەوتنی حاسەکانی ئێرباگ ڕاستەوخۆ گڵۆپی ئێرباگ دادەگیرسێت
3- سوتانی فيوز ی ئێرباگ ڕاستەوخۆ گڵۆپی ئێرباگ دادەگیرسێنێت .
4.هەبونی خەلەڵ لە عەقلی ئۆتۆمبێل (ECU) گڵۆپی ئێرباگ دادەگیرسێنێت
5. بەتێکچوونی هەر ئێرباگێک، کەدانراوە بۆ .حاڵەتی سەیفتی گڵۆپی ئێرباگ ئیش دەکات

6.کە گڵۆپی ئێرباگ لەناو داشبۆرد ئیشی کرد .ڕاستەوخۆ سیستمی ئێرباگ ئیش دەکات

7. کلسکردنی سەری وایەری حاسەی ئێرباگ بەهۆی تەڕبوون، بەتایبەت حاسەی ژێر کوشنەکان گڵۆپی ئێرباگ ئیشدەکات.

ئێستا فێر بوون هەرچەند کێشە لە سیستمی ئێرباگدا هەبێت دەچن گڵۆپی ئێرباگ دەکوژێننەوە لەبەرامبەر بڕێ پارەدا تا لەمەرجی توندوتۆڵی دەربچێت کە ئەمە هەقە لێپرسینەوەی یاسایی هەبێت بۆ ئەوکەسانەی ئەم کارە دەکەن چونکە ژیانی مرۆڤایەتی لەسەرە.

لەم کاتەنەدا ئێرباگ گرنگی نامێنێت

1 .له‌كاتی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلدا ئێرباگه‌كان بەتەوای ناتوانرێت پشتی پێببەسترێت بۆیە باشترە ئەوئاستەی لەشەقامەکاندا دیاری کرواوە ئەوەنە بڕۆیت و پابەند بێت بەڕێنمایەکانی هاتووچۆ، خوای گەورە هەموو لایەک بپارێزێت لەم حاڵەتە.
2.كاتێك ئۆتۆمبێل له‌دواوه‌ تووشی ڕووداوی هاتوچۆ دەبێت ئێرباگ ئیشناکات بۆ یە باشترە قایشی دڵنیایی ببەستیت کاتێک ئۆتۆمبێل لێدەخوریت.

کۆمپانیاکانی دورستکردنی ئۆتۆمبێل ڕێنمایمان دەکەن کە بەھیچ شێوەیەک منداڵ لە پێشەوەی ئۆتۆمبێل دانەنرێت، چونکە لە کاتی ڕووداوی نەخوازراودا ئەگەری زۆرە تەقینی ئێرباگ ببێتە ھۆی گیان لەدەستدانی منداڵەکە
بۆیەهەندێک لە کۆمپانیاکان سوێچی کوژاندنەوەی ئێرباگیان داناوە کاتێک منداڵ لەپێشەوە دادەنێیت دەبێت ئێرباگ بکوژێنیتەوە تاژیانی منداڵەکان پارێزراوبێت.

چۆنێتی ئیشکردنی ئێرباگ
کاتێک پێکدادانێک ڕوودەدات، حاسەی ئێرباگ (Impact Sensors) فەرمان دەنێرن بۆ عەقلی ئۆتۆمبێل ECU، ئەمیش ھەڵدەستێت بە لێکدانەوەی پێکدادانەکە، بە پێی جۆرو ھێزو شوێنی سەرنشینەکان، ئاڕاستە و گۆشەی پێکدادانەکە؛ فەرمان دەچێت بۆ ئەو ئێرباگانەی کەپێویستن پڕبکرێن لە ھەوا بۆ پاراستنی گیانی سەرنشینەکان.

تکایە.تکایە.تکایە

پشتێنی سه‌لامه‌تی ببه‌ستن، له‌به‌رئه‌وه‌ی کاتێک ئێرباگ کە دەتەقێت ڕووبه‌ڕووی ئازارێكی زۆر .ده‌بنه‌وه‌ ئەگەر پشتوێنی سەلامەتیت نەبەستبێت

باهەمیشە 20 تا 28 سانتیمه‌تر له‌نێوان شۆفێر و سوكان‌و سەرنشی پێشەوە ئه‌و به‌شانه‌ی ئۆتۆمبێل كه‌ ئێرباگیان تێدایه‌ بۆشایی بمێنێتەوە لەبەر حاڵەتی سەیفتی

مێژووی ئێرباگ
سەرەتای دروستکردن و بیرۆکەکەی لەساڵی ١٩٥١ بوو،
،دواتر لە ساڵانی ١٩٧٠ دەستکرا بە گەشەپێدانی
کۆمپانیای فۆرد و جەنەراڵ مۆتۆرز دەستیان کرد بە دانانی ئێرباگ بۆ ئۆتۆمبێلە بازرگانیەکانیان، لەساڵی ١٩٨١ کۆمپانیای مێرسیدز ئێرباگی دانا بۆ مۆدێلی پۆل ئێس، لە ساڵی ١٩٨٧ کۆمپانیای پۆرشێی ئەڵمانی ئەوانیش بە سەرکەوتووی ئێرباگی دانا، دوای ئەوانیش کۆمپانیای کرایسلەری ئەمریکی لە ساڵی ١٩٨٨ ئێرباگی دانا بۆ ئۆتۆمبێلەکانیان،
دوای ساڵانی ١٩٩٠ زۆربەی کۆمپانیاکان دەستیان کرد بە دانانی ئێرباگ بۆ ئۆتۆمبێلەکانیان تا گەیشتە ئەو ڕادەیەی لە ساڵانی ٢٠٠٠ بوو بەشتێکی باو، ئێستاش بووە بە مەرجێکی سەرەکی کەدەبێت ھەموو ئۆتۆمبێلێک لایەنی کەم ٢ ئێرباگی تێدابێت، ھەرچەندە زۆرێک لە کۆمپانیا نایابەکانی دروست کردنی ئۆتۆمبێل لایەنی کەم ٦ ئێرباگ یان زیاتر دادەنێن بۆ ئۆتۆمبێلەکانیان.

بەهێوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەک

ئامادەکردنی / بەختیار جەزا


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن