ڤیدیۆهەواڵ

نوێترین نەوەی نیسان قاشقای ڕاگەیەنرا


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

چەند وێنەیەكی نوێترین نەوەی (نیسان قاشقای)، بڵاوەیان پێكراوە و لەنێو پێگە و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان مشتومڕێكی زۆریان لەسەر دروست بووەو بە نایاب ترین نەوەی نیسان ناو دەبرێن.

نەوە نوێكەی قاشقای، تەواو جیاواز و خەیاڵییە، لەڕووی دیزاین و نەخشەسازییەوە سەلیقەیەكی وردی داهێنان و گۆڕاكاری تێدا بەرجەستەكراوە.

 

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەر ئەم بەرهەمە نوێیەی نیسان بڵاوكراونەتەوە، قاشقای نوێ‌، كامێرای پێش و دواو تەنیشتەكان و هەستەوەری ئاگاداركەرەوە و سیستمی دیاریكردنی مەودای ئۆتۆمبێلەكە و ئۆتۆمبێلەكانی دیكەی تێدایە.

هاوكات توانای پارك كردنی خۆكاری هەیە و سیستمی پاراستن و هێنانەوە سەر لاینەكان و سیستمی جێگیر بوونی چەسپاو بۆ نەهاتنە دواوەی ئۆتۆمبێلەكە لەكاتی وەستانی ئاسایی تێدایە.

قاشقای نوێ‌، وابڕیارە بە دوو جۆر بزوێنەر بەردەست بێـت، لەوانە، بزوێنەرێكی كەمخەرجی بەنزین 4 پستۆن بە قەبارەی 1.3 لیتر، كە توانای 160 ئەسپی دەبێت.
بزوێنەرێكی گاز بە قەبارەی 1.6 لیتر و توانای 163 ئەسپی بۆ دانراوە و بەگێڕ بۆكسی 6 نمرەی و 7 نمرەیی پەیوەست كراون.

 

نیسان لەم نەوە نوێیەیدا، هەردوو سیستمی پاڵنەری دوانی و چواری بۆ تەگەرەكان داناوە وسیستمی دژە خلیسك و گرتنەوەو وەستانی خۆكاریشی تێدا جێگر كردووە.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن