ڤیدیۆهەواڵ

ڤیدۆ: پۆلیستار2، دەبێتە بكوژی تێسلا


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

پۆلیستار، یەكێك لەبەرهەمە ناوازە و دەگمەنەكانی گروپی ڤۆلڤۆیە، كە پێشتر ناوێكی دیار بووە لەبەرهەمهێنانی بارهەڵگرەكانی ئەو گرووپە و لەئێستاشدا دەیەوێت بە شێوەیەكی نوێ‌ بگەڕێتەوە و دەستپێكی یەكەم بەرهەمیشی بۆ ڕكابەری “تێسلا 3” دەبێت، شارەزایانیش بە كوژەری ئەو بەرهەمە ناوی دەبەن.

پۆلیستار2، لەسەر بناغەی بەناوبانگی بەرهەمەكانی ڤۆلڤۆ ناسراو بە (C M A ) بەرهەم دێت.

پۆلیستار2، ڕووكارەكەی پڕ دەمار و بان پانۆرامی و لایتینی LEDی بۆ دانراوە، ئۆتۆمبێلەكە لەنەخشەسازیدا بێ‌ وێنەیە و تایەی پان و شێوە وەرزشی بۆ دانراوە.

تەواوی ئۆتۆمبێلەكە ڕووپۆشی كامێرا كراوە و لە ناوەوەیدا تەكنەلۆژیایی ڕووناكی، دەنگ، هەوا گۆڕكێ‌، ڕەنگدانەوەی تەواوی هەیەو چەند شاشەیەكی كارپێكەری هەستەوەر بۆ جێبەجێكردنی فەرمان و كات بەسەر بردن بوونیان هەیە.

پۆلیستار2، بزوێنەرێكی بەهێزی كارەبایی بە توانای 400 ئەسپ لەسەر دەبێت كە توانای خێرایی بە جۆرێكە لەماوەی 5 چركەدا، خێرایی لە 0 كم، دەگاتە 100 كم – لە كاتژمێرێكدا.

باترییەكانی ئەم بەرهەمە ناوازەیە بەجۆرێكن لەماوەی بڕینی 470 كیلۆمەتردا تەنها یەك جار بارگاویكردنەوەیان دەوێت.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن