رێبەری ئۆتۆمبێلسەنتەری خزمەتگوزاریهەواڵ

وەلفی کارەبایی گێڕگۆڕین چیە، كاری چیە لەناو گێڕی ئۆتۆمبێل ؟ هۆکار و نیشانەکانی لەکارکەوتنی چین؟


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

گێڕبۆکس شیفت سۆلینۆید (Transmission Shift Solenoid) بەزمانی کوردی خۆمان بە وەلفی کارەبایی گێڕگۆڕین ناودەبرێت، ئەرکی سەرەکی ئەم سۆلینۆیدە بریتیە لە کردنەوە و داخستنی ڕێڕەوی هایدرۆلیکی گێڕئۆتۆماتیک بۆ جێ بەجێکردنی کرداری گێڕگۆڕین لە کاتی گەیشتنی سیگناڵ لە ئەقڵی گێڕەوە (TCM).

ئەقڵی ئۆتۆمبێل بەگوێرەی خێرایی بزوێنەر و تایەکان هەروەها وەرگرتنی زانیاری لە حاسەکانی تر هەڵدەستێت بە هەڵبژاردنی گێڕی گونجاو بۆ ئۆتۆمبێل، بۆ ئەو مەبەستەش سەرەتا ئەقڵ فرمان دەنێرێ بۆ کردنەوەی وەلفی کارەبایی پەیوەندیدار و ڕێگەدان بە چوونەژوورەوەی هایدرۆلیک بەناو ڤاڵڤ بەدیدا (Valve Body) و پاشان ڕوودانی کرداری گێڕگۆڕین.

شوێنی وەلفی کارەبایی گێڕگۆڕین لە بەشی خوارەوەی گێڕبۆکس و لەسەر ڤالف بەدی (Valve Body) دەبەسترێت. هەروەها ژمارەی وەلفی کارەبایی (شیفت سۆلینۆید) لە ئۆتۆمبێلێک بۆ دانەیەکی تر جیاوازی هەیە بەڵام بەزۆری ژمارەیان لەنێوان ٢ بۆ ٦ سۆلینۆید دەبێت.

هۆکارەکانی خراپبوون و لەکارکەوتنی وەلفی کارەبایی گێڕگۆڕین (شیفت سۆلینۆید) چیە؟
1. پیس بوونی هایدرۆلیکی ناوگێڕ
زۆرجار بەهۆی پیسبوونی هایدرۆلیکی ناو گێڕەوە دەگونجێت ئەم سۆلینۆیدانە بگیرێن لە ئەنجامدا ئەبێتە هۆی کردنەوە یاخود داخستن بە بەردەوامی.
2. هەبوونی کێشەی کارەبایی لە وایەرەکانی سۆلینۆید وەکو پچڕان و شۆرت و شلبوون
3. هەبوونی گرفت لە خودی شیفت سۆلینۆید

نیشانەکانی خراپبوون و لەکارکەوتنی وەلفی کارەبایی گێڕگۆڕین (شیفت سۆلینۆید) چیە؟

1. بازدان و پەڕاندنی گێڕێک یاخود چەند گێڕێک
2. قوفڵ بوون لەگێڕێکی دیاریکراو و نەچوونە گێڕەکانی تر
3. دواخستنی گێڕگۆڕین لەکاتی خۆیدا
4. لەکاتی کەم بوونەوەی خێڕایی ئۆتۆمبێل بەدل نەبوونی گێڕەکان
5. هەڵبوونی گڵۆپی گێڕبۆکس لەسەر داشبۆرد
6. هەڵبوونی گڵۆپی بزوێنەر لەسەر داشبۆرد

تێبینی/ لەکاتی پشكنینی کۆمپیوتەری ئۆتۆمبێل بۆ سۆلینۆیدەکان و هەبوونی گرفت ئەوا کۆدی خەلەل بەزۆری لەنێوان P0750
بۆ P0774 دەبێت.

نووسینی/ ئەندازیار : هاوکار حەمەامین
سەرچاوە/ پەیجی کورد ئۆتۆمبێل


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن