رێبەری ئۆتۆمبێلگەلەریهەواڵ

باشترین ئۆتۆمێلەكانی 2020 دیاریكران


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

لیستی باشترین ئۆتۆمبێلەكانی ساڵی 2020 بۆ ئەو بەرهەمانەی لەمساڵدا خراونەتە بازاڕەكانی جیهان لە چوارچێوەی پێشبڕكێی (World Car of the Year) دیاریكران، كە تیایدا دوو بەرهەمی كۆریای باشوور پلەكانی یەكەم و دووەمی ڕیزبەندییەكەیان گرتووە.

بە پێی ڕیزبەندی (World Car of the Year) كیا تیلۆراید، كە ئۆتۆمبێلێكی ناوازەی كۆمپانیای كیای كۆریای باشوورە، لەڕیزبەندی یەكەمدایە وەك باشترین ئۆتۆمبێل لەڕووی دیزاین و تایبەتمەندی و گونجاوی نرخەوە.


ئەم بەرهەمە ناوازەیەی كیا، پاڵنەری چوارییە و بەهەردوو جۆری بزوێنەری گاز بەقەبارەی 3.0 لیتر و توانای 250 ئەسپ و بزوێنەری بەنزین بە قەبارەی 3.8 لیتر و 4.6 لیتر بەردەستن.


دوای كیا تیلۆراید، (كیا سول EV) وەك باشترین ئۆتۆمبێلی شار دەستنیشانكراوە.


هەروەها،(پۆرش تایكان)، خەڵاتی باشترین و كەشخەترین ئۆتۆمبێلی گرانبەهای پێدراوە.

هاوكات (مازدا 3) كە بەرهەمی كۆمپانیا ژاپۆنییەكانە، بە ناوازەترین ئۆتۆمبێل لەڕووی دیزاینەوە دەستنیشان كراوە.

پێشبڕكێی(World Car of the Year) ساڵانە لەویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لەنێو بەرهەمی وڵاتان ساز دەدرێت كەتیایدا دەیان شارەزا و پسپۆڕ و شیكەرەوەی بواری ئۆتۆمبێل و ڕۆژنامەنوسانی ئەو بوارە بەشداریی دەكەن و دەنگ لەسەر باشترینەكان دەدەن.

سەرچاوە MOTO1


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن