رێنماییسەنتەری خزمەتگوزاری

ڕێنمایی شوێنی كردنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری ئۆتۆمبێل (رۆنگۆڕ و په‌نچه‌رچی) له‌ سنووری قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی

Closeup of mechanic hands filling oil into car's engine at garage

پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


رێنمایی شوێنی كردنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری ئۆتۆمبێل (رۆنگۆڕ و په‌نچه‌رچی) له‌ سنوری قه‌زای مه‌ڵبه‌ند

1- ته‌نها ئه‌و رۆنگۆڕ و په‌نچه‌رچیانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ له‌گه‌ڕه‌كه‌كاندان، واته‌ رۆنگۆڕ و په‌نچه‌ر چییه‌كانی ناوبازاڕ و سه‌نته‌ری شار و ئه‌م شوێنانه‌ ناگرێته‌وه‌ (سه‌ركارێز، سه‌رشه‌قام، ئیبراهیم پاشا و ناوچه‌ی پیشه‌سازی یه‌ك و دوو).

2- پێویسته‌ خزمه‌تگوزاری ته‌نها بۆ یه‌ك ئۆتۆمبێل بكرێت و خاوه‌نه‌كه‌ی دور بوه‌ستێت و ده‌ستكێش و ده‌مامك به‌كاربهێنێت.

3- پێویسته‌ كارمه‌نده‌كان ده‌ستكێش و ده‌مامك به‌كاربهێنن له‌كاتی كاركردندا.

4- كاتی كاركردن له‌م شوێنه‌دا له‌ (8)ی به‌یانی تا (5)ی ئێواره‌یه‌.

5- سه‌رپێچیكار روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه‌.

راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن