رێبەری ئۆتۆمبێلرێنماییهەواڵ

دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەم شێوازە ئۆتۆمبێلەکەت پاک بکەرەوە


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە ئێستا جیهانی بە خۆیەوە سەرقاڵکردووە، هەمووان هەوڵی خۆپارێزی دەدەن لێی، لە هەموو روویەکەوە، خۆپارێزی و خاوێنڕاگرتنی پێداویستییەکانمان گرنگە بۆ دووربوون لە توشبوونی ئەو ڤایرۆسە کوشندەیە، یەکێکیش لەو هۆکارانەی کە پیویستە خاوێن ڕایبگرین ئۆتۆمبێلەکانمانە.

ئۆتۆمبێلەکان بەو پێیەی هەوا دەبڕن هۆکارن بۆ لێنیشتنی زۆرێک لە میکرۆب و ڤایرۆسەکان بۆیە خاوێن ڕاگرتن و پاکژ کردنەوەی کارێکی پێویستە، بەتایبەت کە لەئێستادا کۆرۆنا لە ئارادایە.

تۆی شۆفێر، گرنگە بە پاکەرەوەی دژە ڤایرۆس یان بەکتریا ناو بە ناو ئۆتۆمبێلەکەت پاک بکەیتەوە.

شارەزایانی بواری تەندروستی دەڵین چەندە گرنگە رووکاری ئۆتۆمبێل خاوێن بێت دوو هێندە ناو ئۆتۆمبێلەکە، بۆیە دەتوانن بە گیراوە و پێکهاتەکانی وەک کلۆر، ئەلکهول، دیتۆڵ ئۆتۆمبێلەکان پاکژ بکرێنەوە بە تایبەت دەسکی دەرگاکان لە ناوەوە و دەرەوە، سوکان، کارپێکەری فڵچەکان و ئیشارەتەکان، هەرەها دەکرێت شاشەکان و شوێنی دەرچەی هەواکان خاوێن بە گیراوەکان خاوێن بکرێتەوەو لەڕێی پەمپی تایبەتەوە کوشنەکانێش بڕشێنرێن.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن