سەنتەری خزمەتگوزاریهەواڵ

سوود و زیانەکانی شۆردنی بزوێنەری ئۆتۆمبێل چیە ؟


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


 

لەبەر ئەم هۆکارانە پێویستەو سوودی هەیە :

١. پیسبونی بزوێنەر‌ ده‌بێته‌ هۆی زیادبونی پله‌ی گه‌رماو ده‌ركه‌وتنی ده‌نگێكی زبر بۆ بزوێنەرە‌كه‌.

٢. پیسبونی ڕوكاری ده‌ره‌وه‌ی بزوێنەرە‌كه‌ ده‌بێته‌ هۆی گرفتێك له‌پرۆسه‌ی تیشكاوه‌ری گه‌رمی‌و دواتر گه‌رمبوونی .

٣. پیسبونی بزوێنەر واده‌كات به‌ئاسانی‌و خێراتر تێكبچێت به‌وپێیه‌ی گه‌رمبونی زه‌یت ده‌بێته‌ هۆی كه‌متركردنه‌وه‌ی گرنگی زه‌یته‌كه‌و تێكشكانی پێكهاته‌كانی بزوێنەرە‌‌كه‌.

٤. پیسی بزوێنەرە‌كه‌ ده‌چێته‌ نێو بزوێنەرە‌كه‌و تانكی زه‌یت ‌و تێكچونی بزوێنەرە‌كه‌‌.

٥. پیسی ‌و شێ ده‌بێته‌ هۆی له‌كاركه‌وتنی كێبڵه‌ كاره‌باییه‌كان‌ و ئه‌وانه‌ی به‌ستراونه‌ته‌وه‌ به بزوێنەرە‌كه‌وە‌.

٦. پیسبونی بزوێنەر ده‌بێته‌ هۆی زیاتر مه‌ترسی ئاگركه‌وتنه‌وه‌، چونكه‌ زه‌یت‌ و بابه‌ته‌ نه‌وتییه‌كان زوو ده‌سوتێن.

٧. پیسبونی زه‌یت‌ و چه‌وری دوژمنی كێبڵه‌ كاره‌باییه‌كانه‌و ده‌بێته‌ هۆی وشك بوون‌ و له‌ده‌ستدانی ئه‌و ڕێگرییه‌ی دروستی ده‌كات ‌و ده‌بێته‌ هۆی گرفت له‌كاری ئامێره‌ كاره‌باییه‌كان.

٨. پیسبونی بزوێنەر ده‌بێته‌ هۆی تێكچونی نێوانی به‌شه‌ كانزاییه‌كانی بزوێنەرە‌كه‌و هه‌ر شوختێك كه‌ له بزوێنەرە‌كه‌دا دروست بێت.

٩. پیسبونی بزوێنەر‌ ده‌بێته‌ هۆی دابه‌زینی نرخی ئۆتۆمبێله‌كهت‌، بۆیه‌ پێش فرۆشتن باشتره‌ بیشۆیت.

١٠. ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبیله‌كه‌ت خۆش ده‌وێت ده‌بێ لانیكه‌م ساڵی یه‌ك جار بزوێنەرە‌كه‌‌ی بشۆیت.

زیانەکانی شۆردن .
1 – کوژانەوە و برین .
2 – مانەوەی ئاو ڕەنگە ببێتە هۆی گرفت بۆ دینەمۆو بۆر برینگ .

چارەسەری دروست چیە دوای شۆردن .
ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل و ووشک کردنەوەی

سەرچاوە:  سەنتەری ئەمریکی


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن