رێبەری ئۆتۆمبێلرێنماییهەواڵ

ئایا ئیشپێکردنی تەبرید، بزوێنەری ئۆتۆمبێل هیلاک دەکات؟


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

وەک لای هەمووان ئاشکرایە کاتێک لە هاویندا تەبریدی ئۆتۆمبیلەکانمان کارپیدەکەین ڕاستەوخۆ هەست بەوە دەکەین کە ئۆتۆمبیلەکە قورس دەبێت، هەندێکجار دەنگی دیلکۆ دێت یاخود بەتایبەت لە ئۆتۆمبێلە بچووکەکاندا و هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەم هۆکارە.

١-کۆمپرێسەری تەبرید، لەسەر بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکەیە و لەسەر قایشی تایم کێسی پێدەڵین بازاڕییەکەی و کاتێک تەبرید هەڵدەکەیت ڕاستەوخۆ بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکە بەهەمان ئەو هێزەی تایەکانی پێدەجوڵێنێت پێویستیە کۆمپرێسەرەکەش بجوڵێنێت، بۆیە لە هێزی تایەکان کەمدەبێەتەوە و وا هەست دەکەیت کە ئۆتۆمبێلەکە خاوتر دەڕوات.

چەند ڕێنماییەکی گرنگ:-

 

١.ئۆتۆمبێلە بچووکەکان زیاتر ئەم کێشیەیان هەیە بەتایبەت ئەوانەی بزوێنەریان ١.٣ بۆ ١.٨ .

٢.کاتێک هەستتان کرد بەنزینی ئۆتۆمبێلەکانتان باش نییە و دیلکۆ لێدەدات باشترە تەبرید زۆر بەکەمی بەکاربهێنن هەتا ئەوکاتەی بەنزینە خراپەکە کۆتایی دێت.

٣.کاتێک تەبرید هەڵدەکەیت ئۆتۆمبێل پێویستی بەبەنزینی زیاترە، چونکە بۆئەوەی هێزی سوڕانەوەی کرانک شەفت بە جێگیری بمێنێتەوە پێویستی بەوەیە هێزێکی زیاتر بدات بە قایشی تایم کێس و بەمەش بەنزینی زیاتری دەوێت.

٤.کارکردنی تەبرید لەڕێگای خێرادا لەوپەڕی چوستیەکەیا دەبێت.

٥.لەکاتی سەرکەوتن بەهەورازدا باشترە تەبرید بکوژێندرێتەوە بۆئەو ئئتۆمبێلانەی بزوێنەریان ١.٣ بۆ ١.٨، تەنها لەو حاڵەتەدا نەبێت کە ئۆتۆمبێل لانسی خۆی وەرگرتبێت.

٦.لەکاتی کارکردنی تەبرید نابێت گوشاری زۆر بخەیتە سەر بزوێنەر لەڕێگای زەختی بەنزینەوە، چونکە لەوانەیە زیان بەبزوێنەر بگەیەنێت بەتایبەت لە کاتی بەنزینی خراپ لەناو ئۆتتۆمبێلدا.

٧.هەڵکردنی تەبرید بەڕیژەی ١٣٪ تا ٢٠٪ توانای .بزوێنەر کەم دەکاتەوە

 

سەرچاوە: بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە

 

س

 


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن