ڤیدیۆگەلەریهەواڵ

چین، بە “Baojun” چارەسەری پاڵەپەستۆی شەقام و بەهەدەردانی سووتەمەنی دەكات


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

كۆمپانیای “Baojun “ی چینی بەهاوبەشی لەگەڵ “SAIC-GM-Wuling” بۆ بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی قەبارەی بچووك و كارەبای و سەردەم، چارەسەری پاڵەپەستۆی شەقاك و بەهەدەردانی سووتەمەنی لەشارەكاندا دەكات لەڕێی ئۆتۆمبێلێكی بچوكی كارەبایی و كەم خەرج و هەرزان لە نرخدا.

ئۆتۆمبێلی (E300 – Baojun) ئۆتۆمبێلێكی قەبارە بچووكی كارەباییە، كە درێژییەكەی 2مەتر و 625 سانتیم و پانیەكەی 1 مەتر و 647 سانتم و بەرزیەكەی 1 مەتر و 588 سانتیمە.


ئۆتۆمبێلەكە بۆ هاتووچۆی نێو شارەكان شیاوە و ئاسانكاری دەكات لە ڕووی دروستنەبوونی قەرەباڵغی و پاڵەپەستۆی شەقام و پارككردن و ڕێگرتنی لەشەقامەكاندا كەمترین شوێنی دەوێت.

ئۆتۆمبێلی (E300 – Baojun) بە دوو شێواز بەردەست دەبێت چوار سەرنشینی و دوو سەرنشینی.


بزوێنەری ئەم بەرهەمە نوێیە، دۆستی ژینگەیە كە بەتوانای 39 و 55 ئەسپ بەردەست دەبن، باتریەكانیان لیسیۆمە و بۆ بڕینی 260كم – 305 كم، یەك جار بارگاویكردنەوەیان دەوێت.

وابڕیارە ئەم ئۆتۆمبێلە لە بازاڕەكانی چین و جیهاندا لە مانگی 9ی ئەمساڵدا بەردەست بێت بە نرخەكانی 7000$ تا 7700$ بە پێی تایبەتمەندی.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن