ڤیدیۆگەلەریهەواڵ

فیات بازاڕەكانی جیهان كۆنتڕۆڵ دەكات


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

 

دوای خستنە بازاڕی یەكەم بەرهەمی ئۆتۆمبێلەكانی جۆری (500) لەساڵی 2007 تا دێت خواست لەسەر ئەو بەرهەمە زیاد دەكات و بەهۆیەوە فیات، بازاڕەكانی جیهان بەو ئۆتۆمبێلە كەمخەرج و هەرزانەی كۆنتڕۆڵ دەكات.

سەرەتای ئەمساڵ، فیات نوێترین نەوەی ئۆتۆمبێلەكانی لە جۆری (500) ئاشكراكرد، كە ئۆتۆمبێلێكی كەمخەرج و هەرزان و دۆستی ژینگەیە.

لەگەڵ ئاشكراكردنیدا كۆمپانیای فیات ڕایگەیاند پەیوەندییەكی زۆریان پێوە دەكرێت بۆ ناوتۆماركردن و دەستخستنی ئەو بەرهەمە، بەڵام بەهۆی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و وەستانی بازاڕەكانی جیهان، تۆمار كردنی ناوی كڕیاران ڕاگیرا.

لە ئێستادا، پاش دەستپێكردنەوەی جوڵەی بازاڕ، فیات دەستیكردووە بە رێكلام بۆ بەرهەمە نوێكەی و دەیەوێت سەرنجی كڕیاران بخاتەوە سەر بەرهەمە نوێكەی.

فیاتی نوێ‌، شێوەی هاشباگ (جاتتایی)یە، لە ڕووی دیزاینی دەرو ناو، شێوازێكی سەردەمیانەی هەیە و دوو دەرگای هەیە و جێی 4 سەرنشینی تێدا دەبێتەوە.

ئەم بەرهەمەی فیات لەچاو بەرهەمەكانی دیكەدا كە بزوێنەریان كارەباییە لەنرخدا زۆر هەرزانە و نرخە جیهانییەكەی لەئێستادا 34700 یۆرۆیە.

بزوێنەرە كارەباییەكەی فیاتی نوێ‌ توانای 120 ئەسپی هەیە و لە 9 چركەدا خێرای لە 0 كم دەگاتە 100 كم لە كاتژمێرێكدا.

باتریی بزوێنەری ئەم بەرهەمە، لیسیۆمە و توانای بارگاویكردنەوەی لەئاستێكدایە، كە لەماوەی 35 خولەكدا لە%80ی وزە دابین دەكات و بۆ بڕینی 320 كیلۆمەتر پاشان پێویستی بە بارگاویكردنەوە هەیە.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن