ڤیدیۆگەلەریهەواڵ

بیجۆ، نوێترین نەوەی بەرهەمەكانی لە جۆری “308”ی خێزانی دەخاتە بازاڕەكانەوە


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

بڕیاڕە لە سەرەتای مانگی داهاتوودا، كۆمپانیای بیجۆ، دیارترین بەرهەمەكانی لەجۆری بیجۆ “308” بخشتە بازاڕەكانی ئەوروپا و جیهان كە ئۆتۆمبێلێكی ناوازەی خێزانییە.

بیجۆ “308” یەكێك لە پڕفرۆشترین و خواست لەسەرترینەكانی ئەوروپایە و نەوەی نوێی بە ڕەنگی نیلی ڕەونەقدار بەردەست دەبێت.
ئۆتۆمبێلەكە دیزاینێكی سەردەمیانەی بۆ كراوە و تێكەڵەی ڕەنگی نیلی و ڕەش و سلڤەر شێوەیەكی سەرسوڕهێنەری لە جوانیدا بە ئۆتۆمبێلەكە بەخشیوە.

ئۆتۆمبێلە نوێكەی بیجۆ، بە قەبارەی جیاوازی تایە 16 و 17 ئینج بەردەست دەبێت كە ویلەكانیان لە كرۆمە و لایتەكانی پێشەوەی دەچێتەوە سەر شێوەی لایتی ئۆتۆمبێلی corsaی ئۆپڵ و لایتینی دواوەشی سێ‌ خەتی شێوە لاتەریبین كە بە سیستمی LED كاردەكەن.


ئۆتۆمبێلەكە دەستەبەری نوێترین داهێنراوە تەكنەلۆجییەكانی سەردەمەو لەڕێی شاشەی هەستەوەرەوە فەرمانەكان جێبەجێ دەكات.

ئۆتۆمبێلەكە سیستمەكانی، هەستەوەر، كامێرای پێشوو و دوا، هەستەوەری كارپێكەری ڕووناكی و فڵچەی جامەكان و دژە خلیسكانی تێدایە.

ئەم بەرهەمەی بیجۆ بۆ بازاڕەكانی ئەوروپا بە بزوێنەری جیاواز بەردەست دەبێت، لەوانە:
بزوێنەری بەنزین بە قەبارەی 1.2 لیتر و توانای 110 ئەسپ .
بزوێنەری بەنزین بە قەبارەی 1.5 لیتر و توانای 130 ئەسپ .
بزوێنەری GTI تۆربۆ – وەرزشی بە قەبارەی 1.6 لیتر و توانای 263 ئەسپ.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن