پرۆفایلڤیدیۆگەلەریهەواڵ

تۆیۆتا، “کۆرۆلا کروس” بەڕێوەیە


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

لە هەنگاوێکی شۆک ئامێزدا تۆیۆتا هەوادارانی تووشی سەرسوڕمانکرد، بەبەرهەمهێنانی نەوەیەکی نوێ لە “کۆرۆلا” بە ناوی کۆرۆلا کروس SUV.

شاراەزایان لە کۆمپانیای تۆیۆتای ژاپۆنی دەڵێن؛ لەگەڵ نوێکردنەوەی دیزانی کۆرۆلا بڕیاردرا گۆڕانکاری گەورەش بکرێت، بە جۆرێک گۆڕانکارییەکان سەرنجڕاکێش بن کە دەمودەست هەوادارانی تۆیۆتا تووشی شۆک بن.

ئەم بەرهەمە نیمچە بەرزەی  کۆرۆلا، ئۆتۆمبێلێکی خێزانییەو لەڕووی نەخشەسازییەوە لەترۆپکدایە و بەڕکابەری هەریەکە لەبەرهەمەکانی (Honda HR-V – Mazda CX-30 – Nissan Kicks) دادەنرێت و چاوەڕوان دەکرێت پێشوازییەکی گەورەی لێ بکرێت.

تۆیۆتا کۆرۆلا کروس، لەسەر شاسی بە ناوبانگی (TNGA-C) هەیکەلەکەی بونیاتنراوە بەدرێژی 4 مەتر و 46 سانتیمەتر و قوڵی 182 سانتیمەتر و بەرزی 163 سانتیمەتر، مەودای نێوان تەگەرەکانیشی 246 سانتیمەترە.

ڕووناکی کارپێکەر بەسیستمی LED، بان پانۆرامی، ڕووپۆشی کوشن بەچەرم کە جێی 5 سەرنشینی تێدا دەبێتەوە، لەگەڵ ڕووکارێکی ناوازەی بەردەم شۆفێر کە لەخۆگری شاشەیەکی 9 ئینجە و پەیوەستی چەندین پرۆگرامی تەکنەلۆژیای سەردەمە لە کۆرۆلای نوێدا بوونیان هەیە.

لەم بەرهەمە ناوازەیەی تۆیۆتادا، سیستمی پاراستن لەڕوداو، کوشن تەبرید و کارەبایی، سیستمی دژە خلیسکان، دیاریکردنی مەودای ڕێگەوبان، پارکردنی خۆکار، هەستەوەری بەکارخستنی ڕووناکی و فڵچەی جامی ثێشەوە، لەتایبەتمەندییە دیارەکانی ئەم بەرهەمەن.

کۆرۆلای نوێ، بە بزوێنەری لێکدراوی بەنزین و کارەبایی بەردەست دەبێت بە قەبارەی 1.8 لیتر و توانای 140 ئەسپ و 122 ئەسپ.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن