پرۆفایلڤیدیۆگەلەریهەواڵ

چین پیکابە ناوازەکەی ئاشکراکرد


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

مارکەی (Maxus )  کە سەر بە گروپی Saicی چینییە و پەیوەندیدارە بەبەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی ناوازە و گرانبەها، نوێترین بەرهەمی خۆی ئاشکراکرد کە پیکابێکی سەرنجڕاکێشە بەناوی (Maxus T80) .

(Maxus T80)، هەیکەلێکی سەرنجڕاکێش و گەورەی هەیە، کەتیایدا هێز و توانا دەخوێنرێتەوە.

ڕووکاری پێشەوەی ڕووپۆشی کرۆمەو عەتەرێکی سەرنج ڕاکێشی بۆ دانراوە کە بەڕووناکی شێوە ئاسۆیی پاڵپشتی کراوە.

ئۆتۆمبێلەکە ئەوپەڕی دۆخی هەوا بڕی تێدا ڕەچاوکراوە و نەخشەسازییەکی سەرنجڕاکێشی بۆ کراوە.

ڕووکاری دواوەی بەڕووناکی دوەرەدراو کەناوی ئۆتۆمبێلەکەی تێدا نوسراوە لەگەڵ لایتینی شێوە ئاسۆی تایبەتمەندییەکی بێوێنەی وەرگرتووە.

لە ناواخنی ئەم بەرهەمە بێوێنەیەی چینییەکاندا، ئەوپەڕی توانای نەخشەسازی بەدیدەکرێت کە تێکەڵ بەدا‌هێنانە تەکنەلۆژییەکان کراون، کوشنی ئاسوودە و فراوانی کارەبایی ڕووپۆشکراو بە چەرم، داشبۆردی ناوازەی تێکەڵکراو بە چەند شاشەیەکی زانیاری دەر، جوانی و سەرنج ڕاکێشی بە ڕووکاری پێشەوەی ئۆتۆمبێلەکە داوە.

(Maxus T80) بە دوو جۆر بزوێنەر بەردەست دەبێت، بزوێنەری گاز تۆربۆ بە قەبارەی 2.0 لیتە توانای 163 ئەسپ لەگەڵ بزوێنەری ئاسایی گاز بە قەبارەی 2.8 لیتر و توانای 150 ئەسپ، کەپەیوەستی گێڕبۆکسی 6 نمرەو ، 7 نمرەیی کراون.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن