پرۆفایلگەلەریهەواڵ

پیجیۆ (5008) مۆدێل 2021 لەجوانیدا ناز دەکات


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

پیجۆ، نوێترین مۆدێلی پیجیۆ 5008ی بۆ ساڵی 2021 ئاشکراکرد، کە چەندین نوێکردنەوەی لەخۆگرتووە.

پیجۆی نوێ، لەپێشەوەیدا تۆڕێکی نوێی بێ چوارچێوەی بۆکراوەتە عەتەر و لۆگۆی تایبەتی کۆمپانیاکە تیایدا دەدرەوشێتەوە، توڵی کرۆم لەبەردەم لا تەنیشتی دەعامییەکانی و لەبەردەم رووناکییەکانی بە هێڵێکی شاوڵی هاتووەتە خوارو روخسارێکی هێرشبەرانەی داوەتە ئۆتۆمبێلەکە.

ڕووناکی دەرەکانی پیجۆی نوێ تەکنەلۆژیای LED تێدابەگەڕخراوە، پیجۆ 5008، مۆدێلەکانی بریتین لە ڤێرژنی  GT  و  .GT Pack

خوازیارانی پیجۆ 5008 چەند ڕەنگێکی ناوازەیان لەبەردەست دەبێت لەوانە؛ نیلی، سلڤەر، سوور، سپی سەدەفی، رەش.

نوێکارییەکانی پیجۆ 5008 زیاتر  لەکابینەکەیدا رەنگیداوەتەوە، بە تایبەت کە داشبۆردو رووکاری بەردەم شۆفێر لەلایەن کۆمپانیای I-Cockpit ی فەرەنسی، جێبەجێکراوە، ناوازەییەکی بێوێنەی پێوە دیارە و شاشە هەستیارە زانیاری دەرەکانی کە قەبارەیان 10 و 12.3 ئینجە جوانییەکی سەرنج راکێشیان داوەتە داشبۆردەکەی کەلێیەوە زانیاری تایبەتمەندی نێو ئۆتۆمبێلەکەی تێدا جێگیرە.

چەندین سیستمی تەکنەلۆجیای ناوازە لە 5008ی نوێدا بەگەڕخراون، لەوانە؛ سیستمی بینینی شەوان، سیستمی کۆنترۆڵی رێگەوبان، دیاریکردنی خێرایی، ناسینەوەی ئاماژەکانی رێگەوبان و وەستانی خۆکار لەکات و ئەگەری نەخوازراودا.

چوار جۆر بزوێنەرێش لە گۆرانکاریی و نوێبوونەوەکانی پیجۆ 5008ن، کە بەبزوێنەری بەنزینی 3 پستۆن بەقەبارەی 1.2 لیتر، بزوێنەری بەنزینی 4 پستۆن بەقەبارەی  1.6 لیتر، بزوێنەری گاز 4 پستۆن بەقەبارەی 1.5 لیتر و بزوێنەری گاز 4 پستۆن بە قەبارەی 2.0 لیتر، بەردەست دەبن.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن