رێنماییسەنتەری خزمەتگوزاریگەلەریهەواڵ

چەند رێنماییەک بۆ شۆفێران


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

گەر یەکێکیت لەوانەی لەئۆتۆمبێلدا شارەزایت کەمەو ئەزموونت نیەو لەکاتی رووبەرووبوونەوەی گرفت داتوانات بەسەر کێشەکاندا نیە ئەم رێنماییانە لەبەرچاو بگرە و لانی کەم شارەزای ئەم خاڵانەبە.

 

رادێتەر

لە هاویندا دەبێت ئاگاداری ئاستی ئاوی ڕادێتەرەکەت بیت و زوو زوو بیپشکنی، کەمبوونی ئاو هۆکارە بۆ گەرمبوونی بزوێنەرەکەت و درەنگ ساردبوونەوەی و توانای بزوێنەرەکەش دادەبەزێنێت.

 

ڕۆنی بزوێنەر

پێویستە ناوبەناو پێوەری شیشی ڕۆنی بزوێنەرەکەت تەماشا بکەیت و دڵنیابیت لەوەی کەرۆنەکەی لە بەرزترین ئاستی نیشاندەری پێوەرەکەدایە، چونکە ڕۆن یەکێکە لەهۆکارە سەرەکییەکانی درێژی تەمەنی بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکەت.

ڕۆنی برێک

بە پێی کات ئەو رۆنەی کە لەدەبەی تایبەتی برێکەکەتدایە بەسەردەچێت و لە ژێرەوەیدا وەک پاشماوە دەنیشێت کە ئەمەش کاری سیستمی ABS  تێک دەدات و کاری سوڕی کارەبایی و فشاری سەر رۆنەکە بۆ شوێنی مەبەست لاواز دەکات، بۆیە گرنگە لەگەڵ رۆنگۆرینی بزوێنەردا پشکنینی باشی و خراپی ئەو ڕۆنەش بکەیت.

باتری

ڕووناکییەکان بەگشتی، کارکردنی ئۆتۆمبێلەکەت و زۆر پێویستی دیکەی ناو ئۆتۆمبێلەکەت لەسەر باترییەکەت بەندە، ئاگادار بوونی یەکێکە لەکارە گرنگەکان و هەندێک لەکۆمپانیاکانی دروستکردنی باتریش لە ڕێی ئاماژەیەکی روناکی دەر لەسەر باترییەکە دۆخی باشی و خراپی باترییەکەت بۆ ڕوون دەکەنەوە و یارمەتیدەرە تا دۆخی باتریەکەت بزانی.

تایەکان

لەگەڵ لەبەر چاوگرتنی دیمەنی ڕۆژانەی تایەکان بۆ بینینی هەر درزێک یان گۆڕانکاریەک ،دەبێت فشاری هەوای تایەکانیشت لانی کەم مانگی جارێک هەموار بکەیت.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن