پرۆفایلهەواڵ

وێنە؛ کیا سۆرینتۆی نوێ بەتایبەتمەندیە خەیاڵیەکانی


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

کیا سۆرینتۆ نوێ 2021 بە دیزاینێکی سەرنجڕاکێش و بەتایبەتمەندییە نایابەکانی ڕاگەیەنراو نمونەی لێ گەیشتووەتە بازارەکانی کەنداو.

کیا سۆرینتۆ 2021 ڕووکاری پێشەوەی هێرشبەرانەیە و هاوشێوەی دەموچاوی پڵنگ نەخشاوە.

ناوەوەی فراوانترە لەنەوەکانی پێشخۆی و بەشێوازی 5، 6 تا 7 کورسی، کابینەکانی فراوانتر دەبن.

شاشەی ژمێرەری دیجیتاڵی 12.3 ئینج، شاشەیەک بۆ زانیاری پێدانی بەقەبارەی 10.25 ئینچ، کوشنی ڕووپۆشی چەرم لەجوانیی و ناوازەییە تایبەتەکانی کیا سۆرێنتۆی نوێن.

بزوێنەری ئەم بەرهەمە ناوازەیەی کیا سۆرێنتۆ بەنزین بەقەبارەی 2.5 لیتر و توانای 180 ئەسپ بەگیربۆکسی ئۆتۆماتیکی 6 نمرە و  بزوێنەری بەنزین بە قەبارەی 3.5 لیتر و توانای 272 ئەسپ، کە گرێدراوی گیڕبۆکسێکی 8 نمرەیی کراوە بەردەستە.

سیستمەکانی سەلامەتیی لەدۆخی کتوپڕ، خۆبەدوورگرتن لە پێکدادان، چاودێری خاڵی کوێر، وەستان و ڕێکردنی خۆکار، بەکارخستنی ئۆتۆمبێل لەدوورەوە لە سیستمە دیارەکانی ئەم بەرهەمەن.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن