پرۆفایلگەلەریهەواڵ

چین؛ بە فۆتن، ڕکابەری فۆرد ئێف 150 دەکات


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

نوێترین بەرهەمی کۆمپانیای بەرهەمهێنی ئۆتۆمبێلی چینی “فۆتن” پیکابێکی بەهێزە کە ڕکابەری یەکێک لەبەرهەمە بەناوبانگەکانی فۆرد دەکات کە ئەویش فۆرد – ئێف -150 یە.

لە ڕوانگەی ئەو وێنەو ڤیدیۆیانەی بڵاوکراونەتەوە، ئۆتۆمبێلە چینییەکە زۆر هاوشێوەی ئێف 150ی فۆردە، کە لەئەمساڵدا لەلایەن کۆمپانیای فۆردەوە رادەگەیەنرێت، بەتایبەت لە ڕووی دیزاینی پێشەوە و تەنانەت قەبارە و لایتەکانی زۆر هاوشیوەن، بەڵام هەندێک گۆڕانکاری بۆ دیزاینی سندوقی دواوە و بلاجکتۆرەکانی کراوە.

ئەم ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەی چین هەڵگری ناوی کۆمپانیاکەیە “فۆتۆن جێنراڵ” کە بەدوو مۆدێل دەناسرێن، مۆدێلی یەکەم بەبزوێنەری گاز تۆربۆ بە قەبارەی 2.0 و2.5 لیتر.

هەروەها بزوێنەری بەنزین بە قەبارەی 2.5  لیتر و توانای 238 ئەسپ کە سەرجەمی مۆدێلەکان بە گێڕبۆکسی ZF ی 8 نمرەیی پەیوەستن.

ئەم بەرهەمە لە سەر شاسی تایبەتی P4 ڕاگیراوە .


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن