پرۆفایلڤیدیۆهەواڵ

سۆزۆکی سویفت ئامادەیە بۆ فرۆشتن


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

کۆمپانیای سوزوکی ژاپۆنی ئامادەکاریی بۆ بەردەستخستنی نمونەیەکی نوێی بەرهەمەکانی دەکات لە بازاڕەکانی ئەوروپادا، کە لە بازاڕەکانی ئەو کیشوەرەدا هەوادارێکی زۆری هەیە بە هۆی کەم خەرجی و شێوازە وەرزشییەکەی.

ئەم ئۆتۆمبێلەی سۆزۆکی بەڕووکارێکی بچووکی هاشباک دیزاینکراوەو تارادەیەک هاوشێوەی ئۆتۆمبێلە بچووکە بەناوبانگەکانە.

لەکابینەی سۆزۆکی سویفتدا،جێی 5سەرنشین دەبێتەوە و زۆر دەچێتەوە سەر شێوەی مینی کۆپەر.

شاشەی لەمس و سیستمی پێشکەوتووی فرەمیدیای هەیە، کوشنی رووپۆش بەچەرمی کارەبایی و سوکانی وەرزشی، دوگمەی وەڵامدانەوەی پەیوەندی تەلەفۆنیی، سیستمی کۆنترۆڵی شوێن و دیاریکردنی گۆشەی کوێر و کامێراو هەستەوەری پێشەوە و دواوە، هەستەوەری باران و ڕووناکی بەشێک لەتایبەتمەندییەکانی ئەم بەرهەمەن.

وەشانە بنەڕەتییەکانی ئەم ئۆتۆمبێلە بە بزوێنەری یۆرۆ 6 ، بە قەبارەی 1.2 لیترو توانای 83 و 90 ئەسپ بەردەست دەبن و سیستمی هەڵسوڕێنەری تەگەری دووانی و چواری تێدا جێگرە.

سۆزۆکی نوێ، دەتوانێت خێرایی لە 0 بگەیەنێتە 100 کم لە کاتژمێر بە ماوەی نزیکەی 12 چرکەو بەربەستی خێرایشی  بریتییە لە  210 کم / کاتژمێر .


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن