رێنماییهەواڵ

هاتووچۆ، زانیاریی لەسەر نوێكردنەوە و گواستنەوەی خاوەندارێتی ساڵانەی ئۆتۆمبێل بڵاودەكاتەوە


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان چەند زانیارییەك لەسەر نوێكردنەوە و گواستنەوەی خاوەندارێتی ساڵانەی ئۆتۆمبێل بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، كە ئەگەر ساڵێك زیاتری مابوو بۆ بەسەرچوون، ئەوا ساڵانەكە نوێ ناكرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا مەرج و ڕێكارەكانی نوێكردنەوە و گواستنەوەی خاوەندارێتی ساڵانەی ئۆتۆمبێل بڵاوكردۆتەوە، كە ئەمانەن:

1- ئامادەبوونی خاوەنی ئۆتۆمبێل و ئامادەكردنی بەڵگەی كەسی كۆپی و ئەسڵی: (پێناسی باری كەسیەتی+پێناسی باری شارستانی یان كارتی نیشتیمانی+ كارتی زانیاری).
2- ئەگەر وكیل ئامادە بوو لەجیاتی خاوەنی بەڵگەی كەسی كۆپی و ئەسڵی:
(پێناسی باری كەسیەتی+پێناسی باری شارستانی یان كارتی نیشتیمانی+كارتی زانیاری) +وینەیەكی بریكانەمەكە ئەسڵی یان تصدیق كراوی پێ بێت مافی تازەكردنەوەی تێدابێت.
3- ئەنجامدانی پشكنینی هاتووچۆ و مەرجی توندوتۆڵی ئەگەر ساڵێك بە سەریاندا تێپەڕبوو بوو.
4- هێنانی ئەستۆپاكی باجی دەرامەت بۆ ئوتۆمبێلی بارهەڵگر لەیەك تەن زیاتر و ئامێری بیناسازی.
5- ئەگەر خاوەنی ئۆتۆمبێل كۆمپانیابوو دەبێت بریكاری كۆمپانیا و پشتگیری بەڕێوەبەرایەتی تۆماری كۆمپانیاكانی پێبێت.

جەختیشی كردۆتەوە، ئەگەر نەتوانرا خاوەنی یان وەكیل ئامادەكرێت ئەو كەسەی ئۆتۆمێلەكەی لایە دەتوانێت لەجیاتی خاوەنەكەی ساڵانەكە نوێ بكاتەوە، بەمەرجێك بەڵێن نامەیەك لەبەشی یاسا بدات، كە خاوەنی ئۆتۆمبیل دەست ناكەوێت، هەروەها بەڵگە كەسییەكانی خۆی بهێنێت وەك: (پێناسی باری كەسیەتی+پێناسی باری شارستانی یان كارتی نیشتیمانی+كارتی زانیاری).

ڕوونیشی كردۆتەوە، ئەگەرساڵێك زیاتری مابوو بۆ بەسەرچوون، ئەوا ساڵانەكە نوێ ناكرێتەوە.

قۆناغەكانی ئەنجامدانی مامەڵەی نوێكردنەوە:
۱- پشكنین و مەرجی توندوتۆڵی
۲- بەشی سزاكان (غرامات)
۳- ڕێكخەری مامەڵە
٤- ئەفسەری تۆمار
٥- ژمێریاری
٦- تسلیم كردنی مامەڵە
۷- وەرگرتنەوەی ساڵانە


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن