پرۆفایلگەلەریهەواڵ

كیا K5ی نوێ: ئۆتۆمبێلی سیدانی بەناوبانگ، بە ڕووكاری وەرزشیی نوێوە


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

گوزارشتێكی نموونەییە لە ئاڕاستەكانی ئایندەی كیا، لە ڕووی دیزاین و ڕووكاری نوێ و ڕاستوڕاستیی دواوەی ئۆتۆمبێلەكە
ناوەوەی كابینەكەی كۆمەڵێك تەكنیكی پێشكەوتووی تێدایە و تەركیز دەكاتە سەر شوفێر
كۆمەڵێك بزووێنەری “سمارت ستریم”ی تایبەت و لێهاتوو و بەهێزی هەیە
یەكێكە لە ئۆتۆمبێلە پێشكەوتووەكانی جۆری خۆی، لەگەڵ كۆمەڵێك تایبەتمەندیی پێشكەوتوو لە ناوەوەی ئۆتۆمبێلەكە
لە نیوەی یەكەمی ساڵی 2020ەوە لە بەشێك لە بازاڕەكانیدا جیهان هەیە

لەگەڵ زیادبوونی فرۆشی ئەو ئۆتۆمبێلانەی دیزاینی دواوەیان ڕاستوڕاستە، ئۆتۆمبێلی كیا K5ی نوێ، پێشكەوتنێكی گەورەی بەخۆوە بینیوە، ئەم ئۆتۆمبێلە دیزاینی نوێی داهێنەرانەی هەیە و ناوەوەی كابینەكەی زیاتر تەركیز دەكاتە سەر شوفێر، كۆمەڵێك تەكنیكی پێشكەوتوو و بژاردەی گێڕگۆڕینی تەواو نوێی لەخۆ گرتووە.
ئەم پێشكەوتنەی ئۆتۆمبێلی K5 لە دیزاینی ڕاستوڕاستی دواوەی بەشێوەیەكی داهێنەرانە و بزووێنەری بەنزینی “سمارت ستریم”، بە سەرەتایەكی نوێ دادەنرێ بۆ ئۆتۆمبێلەكانی كیا، بەمەش كۆمپانیای ئۆتۆمبێلە كۆرییەكان هەنگاوێكی جۆری دەنێت و ئاڕاستەیەكی نوێی دیزاینكردن وەردەگرن.
فرۆشتنی ئەم ئۆتۆمبێلە لە ڕۆژی هەینی 1ی ئایار لە ناوچەكە، لەوانەش لە بازاڕەكانی ئیماڕات و سعودیە و كوەیت و عوممان و ئەردەن دەستی پێ كردووە، ئەم ئۆتۆمبێلە وەرزشییەی سیدان ئێكسسواراتی كوالێتی بەرزی لە ناوەوەی كابینەكەیدا هەیە، لەگەڵ ئەمەشدا تایبەتمەندیی سەلامەتی پاڵپشت بە تەكنەلۆژیای پێشكەوتوو و سیمای هەیكەلی نوێ هەیە، ئەم زیادكراو و چاككراوانەی ئۆتۆمبێلی K5 وای كردووە ئۆتۆمبێلەكە ئاسوودەتر و جێگیرتر بێت و لە هەموو ئەوانەی پێشووتریش چێژبەخشتر بێت.

تۆماس شیمیرا، سەرۆكی بەشی بەرهەمەكان لە كۆمپانیای “كیا مۆتۆرز” ڕایگەیاند: “كاتێك لە ساڵی 2010 ئۆتۆمبێلی K5مان خستە بازاڕ، ئەمە سەرەتایەكی نوێ بوو بۆ كیا، دیزاینەكەی پێچەوانەی ئەو بیركردنەوانە بوو كە بەرامبەر هێما بازرگانییەكەی ئێمە لە هەموو بازاڕەكانی جیهان هەبوو، ئێستاش دوای دوو نەوە لەم جۆرە ئۆتۆمبێلە، لەو باوەڕەداین كە ئۆتۆمبێلی K5 هەمان كار دووبارە دەكاتەوە، ئەویش بە هۆی دیزاینی ڕاستوڕاستی دواوەی، ئۆتۆمبێلی K5ی نوێ یەكێكە لەو ئۆتۆمبێلانەی بەشێوەیەكی وەرزشی و زۆر جیاواز بەرهەممان هێناوە، هەروەها بە هۆی كۆمەڵێك تەكنەلۆژیای پێشكەوتوو و گشتگیر و بزووێنەر و گێڕی نوێ، ناوەوەی كابینەكەی نایابە، ئەمە پێشكەوتووترین ئۆتۆمبێلی ئێمەیە“.
بەدڵنیاییەوە ئۆتۆمبێلی K5 ڕۆڵێكی گرنگی دەبێت لە كەرتی ئۆتۆمبێلی سیدان لەسەر ئاستی جیهان، پاش تێپەڕینی دەیەیەك بەسەر دەرچوونی یەكەم كۆپیی ئەم ئۆتۆمبێلە، كە گۆڕانكاریی زۆری دروست كرد، ئەم ئۆتۆمبێلە نوێیەش كیا دەباتە قۆناغێكی تر لە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلە خۆشەویستەكان لەسەر ئاستی جیهانی“.

لە لایەن خۆشیەوە یاسر شابسوغ، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری پڕۆسەكانی “كیا مۆتۆرز” لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقیا ڕایگەیاند: “ئۆتۆمبێلی K5ی توندوتۆڵ، بە نوێترین تەكنەلۆژیا و وردەكارییە وەرزشییە داهێنەرانەكانییەوە، هەڵگری پەیامێكی ڕوونە، ئەویش بریتییە لە بەردەوامیی كیا لەسەر هەموو نوێكارییەك، لەگەڵ خستنەبازاڕی ئەم جۆرە سیدانە كە دواوەی ڕاستوڕاستە، شتێك لە ئایندە دەبینن، لەگەڵ پاراستنی میراتی ئۆتۆمبێلی K5ی پێشوو، كە شانازی بە ئەدا نایابەكەی و ئەزموونی هاژوشتنی جێڕەزامەندییەكەی دەكەین، بۆ خۆشەویستانی ئۆتۆمبێلە سەركێشییەكان لە ناوچەكە. لە ئیماڕاتەوە بۆ عوممان، لە سعودیەوە بۆ كوەیت. شوفێرانی كەنداوی عەرەبی، بەوە ناسراون كە ئۆتۆمبێلە ناوازەكانیان خۆش دەوێت، ڕێزی ئۆتۆمبێلە نایابەكان دەگرن، ئۆتۆمبێلی كیا K5 بە دیزاینە وەرزشییەكەیەوە، لە سەرووی پێشبینی خۆشەویستانی ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلانەیە، هەروەها كیا پابەندی ئەندازەی نایاب و ئۆتۆمبێلە سەركێشییەكانە“.

دیزاینی دەرەوە
وەرزشی و جوانپۆشە:
ئۆتۆمبێلی K5 دیزاینی دواوەی ڕاستوڕاستە
وەكو گوزارشتێك لە شێوازی دیزاینی نوێی كیا، دواوەی ئۆتۆمبێلی كیا K5 ڕاستوڕاستە، بەمەش دەبێتە جیاوازترین دیزاینی وەرزشیی كیا كە تا ئێستا دروست كرابێت.
ئەم ئۆتۆمبێلە بە هاوكاری سێ ستۆدیۆكانی كیا بۆ دیزاین لە ئەمەریكای باكوور و ئەوروپا و كۆریا دیزاین كراوە و ئۆتۆمبێلی K5 تا ئێستا زۆرترین جیاوازی لەگەڵ نەوەكانی پێش خۆی هەیە.
پێشەوەی ئۆتۆمبێلەكە شێوەیەكی پێشكەوتووی “لووتی پڵینگ”ی ناسراوی ئۆتۆمبێلەكانی كیای هەیە، هەروەها لایتەكانی LEDی پێشەوەی لەنێو تۆڕی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەكە تێكچەقیوە، تیشكی داگیرسانی بەڕۆژیش بەشێوەی ئاماژەی “ترپەی دڵ” دیزاین كراون، ئەمەش وەكو گوزارشتێك لە ئاستی سۆزداریی پەیوەست بە دیزاینی ئەم ئۆتۆمبێلە، لەگەڵ شوێنێكی تۆڕی ژێر لێواری هەڵواسراوی ناسك، لە لێواری پێشەوەی بۆنیتی ئۆتۆمبێلەكەوە درێژ دەبێتەوە، كە بە پەردەی هەوایی و دەرچەی هەوایی پانتر لە نیوەی لای خوارەوەی دەعامییەكە دەورە دراوە.

لە لایەكی ترەوە هێزی ئۆتۆمبێلی K5 زۆر بەڕوونی دیارە، لەگەڵ كەمێك تەسكبوونەوەی هەیكەلی ئۆتۆمبێلەكە لە خاڵی ناوەڕاستی نێوان هەردوو كەوانەی تایەكان. ئەمەش بە ئیلهاموەرگرتن لە شێوەی “شوشە” لە هەیكەلی ئۆتۆمبێلی “ستینجەر”، بەڵام خەتی سەرەوەی لایەكی، لە ناوەڕاستییەوە هەڵدەستێت، ئەمەش دەبێتە هۆی تەسكبوونەوەی ڕووبەری شوشەیی بە ئاڕاستەی بەشی دواوەی ئۆتۆمبێلەكە، ئەمەش وای كردووە كە كاتێك لە لاوە تەماشای دەكەی ئۆتۆمبێلێكی وەرزشی و قیتوقۆزە و ئەدایەكی وەرزشی هەیە، بەرزیی ئۆتۆمبێلەكە بە ڕێژەی 20 ملیمەتر كەم كراوەتەوە و (بەرزییەكەی بووەتە 1،445 ملیمەتر) و تێكڕای درێژەییەكەشی بە ئەندازەی 50 ملیمەتر كەم كراوەتەوە، (بووەتە 4،905ملیمەتر)، بەڵام پانییەكەی بە ئەندازەی 25 ملیمەتر زیاد كراوە و (بووەتە 1،860ملیمەتر)، بنكەی ویلەكانی بە ئەندازەی 45 ملیمەتر زیاد كراوە و (بووەتە 2،85 ملیمەتر). بەمەش لە پێشووتر درێژتر و نزمتر و پانتر بووە و بەمەش ئەدای K5 لەسەر ڕێگاكان زۆر باشتر و جێگیرتر بووە و بۆ شوفێرە سەركێشەكان چێژبەخشتر بووە.
لەپاڵ ئەو بەرزی و نزمییە جوانەی كە لە تەواوی هەیكەلی ئۆتۆمبێلی K5 هەیە، بەرگێك كڕوومی لە سنووری دەرچەكانی سەرەوە هەیە، كە ماوەیەكی درێژ وەكو جوانكاری تەنیا لە ئۆتۆمبێلەكانی سیدان بەكارهێنراون، بەرگەكە لە بنكەی دەعامی پێشەوەوە تا لێواری سەرەوەی شوشەكە بەكار دێت، بەمەش لەمیانەی درێژبوونەوەی بە دەوری بنكەی شوشەیی پێشەوە، دیزاینی لاتەنیشت و دواوەی یەك دەخات، دەگاتەوە هەمان شوێن لە لاتەنیشتەكەی دیكە، بەم جۆرە زیاتر هەست بە نەرمونیانییەكەی دەكرێت و هێڵە ڕاستەكانی دواوەی سەقفەكەی بەدیار دەكەون.
دواوەی K5 لایتی هێمایی نوێی هەیە، بەرگی كڕوومیشی هاتۆتە سەر، یەكەی ڕووناكییە ناوازەكانی كە لە ئۆتۆمبێلەكانی پێشتر هەبوون، گۆڕاون بۆ ڕووناكیی LEDی نوێ بۆ كاتەكانی ڕۆژ، كە بە پانایی لێواری دواوەی ئۆتۆمبێلەكەدا درێژ دەبێتەوە. بەڵام هێڵەكانی ڕووناكی كە لە لێواری سندوقی دواوەی درێژ دەبنەوە، وەكو ڕەنگدانەوەی “ترپەی دڵ”ە، لە ڕووناكییەكانی پێشەوە، ئەمەش لەگەڵ شێوەی كلكێكی بچووك و تیژ لە لێواری دواوەی دەعامییەكە گونجاوە، كە نزمترە و دیمەنێكی وەرزشی و جووتلایەنەی هەیە.
ویلی ئۆتۆمبێلی K5 چەند پێوانەیەكی جۆراوجۆری هەیە، كە بە بڕینەوەی ئۆتۆماتیكی دروست كراون، ئەوانیش 16 و 17 و 18 ئینجین، چەندین ڕەنگی جۆراوجۆریشی هەیە.
هەروەها هەردوو جۆری K5 و GTدەعامیی پێشەوە و دواوەیان دیارترە و نیشانەی GTی تایبەتیان لە تەنیشت دەرچە جووت لایەنەكە هەیە.

دیزاینی ناوەوە
كابینەی ناوەوەی گرنگیی زۆر بە شوفێر دەدات و ناوەوەی فراوانە
دیزاینێكی سادە و شیك و گونجاوی هەیە و بۆ هەموو سەردەمێك دەگونجێت، ناوەوەی كابینەی K5ی نوێ، شوێنێكی فراوان و ئاسوودەبەخش بۆ شوفێر و سەرنشینان دەستەبەر دەكات، بۆ ئەوەی كاتەكانیان تێدا بەسەر ببەن، ڕووبەری ناوەوەی گرنگی بە شوفێر دەدات و چەند كەلوپەلێكی جوان و ئاسوودەبەخشی بۆ شوفێر تێدایە، كە هاوئاهەنگییان لەگەڵ ڕووبەرە فراوانەكەی دروست كردووە.
شاشەیەكی كۆنتڕۆڵكردنی پان و بەرین لەپێش شوفێرە، نوێترین سیستەمی زانیاری و كاتبەسەربردنی كیای لەخۆ گرتووە، ئەمەش دەبێتە شوناسی دیزانی نوێی هێمای بازرگانی لە ئۆتۆمبێلەكانی دیكەی كیا لە ئایندەدا. ئەو شێوەیەی لە نەوەی ڕابردووی كیا هەبوو، كە شاشەی كاتبەسەربردن و شاشەی زانیاری پێكەوە لكێنرابوو، ئێستا كراوەتە شاشەیەكی وەرزشیی پان بۆ زانیاری و كاتبەسەربردن، بەشێوەی فیزیای و پێوەربەندی لە پێش شوفێر. لە هەندێ شێوەی دیاریكراویشدا دەتوانرێ شاشەی لەمس بە پێوانەی 10،25 ئینج دەست بخرێ، لەگەڵ پێوەرێكی ژمارەیی نوێ بە پێوانەی 12،3 ئینج، بۆ ئەوەی بە شێوەیەكی ڕوون لەبەردەم شوفێر و لە ئاستی ڕوانینی دەركەوێ، هەروەها لەوكاتەی چاودێری ڕێگاكەش دەكات.
تەكنەلۆژیای زیاتر و هاوئاهەنگی لەگەڵ كابینەی ناوەوەی K5 زیاد كراوە، سیستەمی “تیشكی میزاجی” تێدایە، كە ڕووناكییەكی سووك لە تابلۆی دەرگاكان و بالیفەكانی لاتەنیشت و شاحینەی بێتەلی مۆبایل هەیە.
سیستەمی دەنگیی ئۆتۆمبێلی K5 لە 12 سپیكەری گەورە پێكهاتووە، لە جۆری ماڕكەی “بوز” (BOSE ®) بۆ ئەوەی زۆر بە باشی لە ناو ئۆتۆمبێلەكە گوێت لە مۆسیقا بێت.
لە هەندێ بازاڕی دیاریكراویشدا، كابینەی K5 یە یەكڕەنگی و دووڕەنگیی هەیە، لەگەڵ بژاردەی قوماش و پێستەی دروستكراوی جۆراوجۆر، تابلۆی كۆنتڕۆڵكردنەكەشی بە چەند ڕووێكی كانزایی یان دیمەنی دارین ڕووپۆش كراوە، بۆ ئەوەی دیمەنەكەی شیكتر دەركەوێ، مواسەفاتەكانیش بە گوێرەی هەڵبژاردنەكانە.

ئەدا
بزووێنەری بەنزین “سمارت ستریم” و گێڕی نوێ
ئۆتۆمبێلی K5ی نوێ كۆمەڵێك بژاردەی گێڕی “سمارت ستریم”ی نوێی هەیە لە ئۆتۆمبێلەكانی كیا، بەمەش متمانە و لێهاتوویی و ڕێكخستنی زیاتری ئەدای لە هەر كاتێكی دیكە زیاترە.
بزووێنەرەكانی بەنزینی ئۆتۆمبێلی K5 تەكنەلۆژیای “كاتدانانی زمانەی گۆڕانی بەردەوام” (CVVD)ی نوێی تێدایە، كە زمانەكانی لەجیاتی كاركردن بەپێی كاتێكی جێگیر، بەپێی دۆخی هاژوشتن ڕێك دەخات، ئەمەش ئەدای ئۆتۆمبێلەكە لە خێرایی بزووێنەری نزم و ناوەندی بەهێز دەكات و لێزانی و لێهاتووییەكەی لە بەكاربردنی سووتەمەنی زیاد دەكات.

لە هەندێ بازاڕ، بژاردەی دیكەی بزووێنەر هەن، لەوانەش: بزووێنەری پرژاندنی فرەخاڵ (MPI) بە فراوانی 2،0 لیتر (152 ئەسپ، 192 نیوتن مەتر) و بزووێنەری پرژاندنی ڕاستەوخۆی بەنزین (GDi) بە فراوانی 2،5 لیتر (194 ئەسپ، 246 نیوتن مەتر)، هەر یەكە لەم بزووێنەرانەش وەكو تایبەتمەندییەكی سەرەكی گێڕی ئۆتۆماتیكییان بە شەش یان هەشت خێرایی هەیە.
گێڕی دووانەیی بە هەشت خێرایی (8DCT) هەیە، بە جۆرێك دیزاین كراوە كە گێڕەكە نەرمتر لە گێڕی ئۆتۆماتیكیی تەقلیدی بگۆڕدرێت، لەگەڵ زیادبوونی لێهاتوویی لە بەكاربردنی سووتەمەنی لە هەشت خێراییەكە، بەگوێرەی بەكارهێنان.
هەروەها K5 ئەزموونێكی تایبەتی هاژوشتنی هەیە لە میانەی سیستەمی “هەڵبژاردنی دۆخی هاژوشتن”، كە بەهۆیەوە شوفێران دەتوانن تایبەتمەندییەكانی خێرایی ئۆتۆبێڵەكە و ئاڕاستەكەی و گۆڕینی گێڕەكان بە خێرایی ئەنجام بدەن، ئەمەش دەرفەتی دۆخی هاژوشتنی لێهاتوویی بەكاربردنی سووتەمەنی و باشكردنی پڕۆسەی ئاڕاستەكردن و باشكردنی بەدەمەوەچوونی ئۆتۆمبێل بۆ دۆخە جیاوازەكانی هاژوشتن بە شێوەیەكی: “زیرەك” (Smart) و “ئابووری” (Eco) و “وەرزشی” (Sport) و “تایبەتمەند” (Custom) بۆ شوفێران دەڕەخسێنێ.

تەكنەلۆژیا و تایبەتمەندییەكان
پەیوەندیی نایاب و تایبەتەمەندیی فرەیی سیستەمی زانیارییەكان و خۆشی و كاتبەسەربردن
چەپكێك تەكنیكی دڵنیایی و پەیوەندیكردن و زانیاری و كاتبەسەربردن، كە لە ئۆتۆمبێلی K5دا هەن، وایان كردووە ئۆتۆمبێلەكە لە ڕووی تەكنەلۆژییەوە زۆر پێشكەوتوو بێت، كۆمەڵێك تایبەتمەندیی تێدا دیزاین كراوە، كە وایان كردووە هاژوشتنی ئۆتۆمبێلەكە سەلامەتتر و بێ كێشەتر بێت، هەروەها بەكارهێنانیشی زۆر ئاسان بێت.
سیستەمی دەنگی لە K5 دەرفەتی ئەوە بە شوفێران دەدات كە كۆمەڵێك تایبەتمەندی بەكار بێنن، لەوانەش پلەی گەرمی، پەنجەرەی كارەبایی، ساردكردنەوەی تایەی ئۆتۆمبێل و كوشینەكان و جامی دواوە، سیستەمی دەنگ، ئەم زیادكراوانەش دەرفەتی ئەوە بۆ شوفێرانی K5 دەڕەخسێنێ دەستیان لەسەر سوكان بێت و چاویان لەسەر ڕێگای بەردەمیان بێت و كارەكانیان بكەن.
ناوەوەی كابینەكەی سیستەمی زانیاری و كاتبەسەربردنی بە ئارەزووی خۆت و بە شاشەیەكی لەمسی بە پێوانەی 10،25 ئینج، سیستەمی دەریاگەڕیی دەنگی و بینینی بۆ زیاد كراوە، لەپاڵ پێوەری ژمارەیی زۆر ورد و نوێ لە كیا بە پێوانەی 12.3 ئینج، كە زۆر بە ڕوونی زانیاری بۆ شوفێر دەستەبەر دەكەن.
هەروەها ئۆتۆمبێلی K5 شاشەیەكی بە پێوانەی 8.0 ئینج لە پێشەوە هەیە، كە زانیاریی هاژوشتن بە شێوەی تیشك لەسەر تابلۆیەكی شوشەیی بچووك دەردەخات و دەكەوێتە ئاستی چاوی شوفێر، ئەم سیستەمی هۆشدارییە تەكنیكەكانی یاریدەدەری شوفێر و خێرایی ئۆتۆمبێل و ڕێنماییەكانی دەریاگەڕی لە لایەكی تر نیشان دەدات.
ئۆتۆمبێلی K5 سیستەمێكی دەنگیی كەناری تێدایە كە لە 12 سپیكەری “بۆز” (BOSE®) پێكهاتووە و ئەزموونێكی دڵگەرمانەی بیستنی مۆسیقات پێ دەبەخشێ لە ناو ئۆتۆمبێلەكە. هەروەها تایبەتمەندیی “دەنگی سروشت” لە هەندێ بازاڕی دیاریكراو هەیە و دەرفەت بۆ سەنشینان دەڕەخسێنێ كۆمەڵێك دەنگی سروشتی هەڵبژێرن، كە بە هۆیەوە هەست بە حەسانەوەی دەكەن.

دڵنیایی
سیستەمە پێشكەوتووەكانی یارمەتیدانی شوفێر لەگەڵ سیستەمی “یارمەتیدانی زیرەك بۆ ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل لە گۆشەكان و لە دوورەوە
ئۆتۆمبێلی K5 كۆمەڵێك سیستەمی دڵنیایی و چالاكی یارمەتیدەری شوفێری تێدایە، كە سەرنشینانی ئۆتۆمبێلەكە و كەسانی دیكەش لەسەر ڕێگاكان لە هەموو گەشتێك دەپارێزێت، سیستەمە پێشكەوتووەكانی یارمەتیدانی شوفێر (ADAS) یارمەتیدەرن بۆ كەمكردنەوەی مەترسییەكان و ئەو فشارانەی بۆ شوفێر دروست دەبن.
بەگوێرەی وڵات و مواسەفاتەكانی ئۆتۆمبێلەكە، سیستەمە پێشكەوتووەكانی یارمەتیدانی شوفێر لە K5ی نوێ، سیستەمی “ئاگاداركردنەوەی پێكدادان لە پێشەوە” (FCA)، چاودێریی بینینی خاڵی كوێری” (BVM)، چاودێری بینینی كەنارەكان” (SVM)، ئاگاداركردنەوە لە پێكدادانی خاڵی كوێری” (BCA)، جێگیركردنی خێرایی زیرەك” (SCC) یان “جێگیركردنی خێرایی زیرەكی پاڵپشت بە سیستەمی دەریاگەڕی” (NSCC)، یارمەتیدان لە پاراستنی ڕێڕەوی ڕۆیشتن” (LFA)، ئاگاداركردنەوەی شوفێر” (DAW)، یارمەتیدەری هاژوشتن لە ڕێگا خێراكان” (HDA) لە ئۆتۆمبێلەكەدا هەن.
ئاستی دووەم”ی تەكنەلۆژیای هاژوشتنی خودی لە كیا ئەمانە كۆنتڕۆڵ دەكات، “یارمەتیدان لە پاراستنی ڕێڕەوی ڕۆیشتن” (LFA)، بە ئاڕاستەی ئۆتۆمبێلەكە و بەگوێرەی جووڵانەوەی ئۆتۆمبێلەكانی دیكەی پێشی، هەروەها ئەم سیستەمە كامێرای چاودێریكردنی هێماكانی ڕێگا و پاراستنی شوێنگەی ئۆتۆمبێلی K5 لە ناوەندی ڕێڕەوی ڕۆیشتن هەیە.
سەرەڕای ئەمە، ئۆتۆمبێلی K5 سیستەمی “چاودێری بینینی لەدواوە” (RVM) و “دووركەوتنەوە لە پێكدادان لە كاتی پارككردنی ئۆتۆمبێل لە دواوە” (PCA) و “یارمەتیدەری خۆلادان لە پێكدادان بە ئۆتۆمبێل لە دواوە” (RCCA)ی هەیە.
ئۆتۆمبێلی K5 یەكەم ئۆتۆمبێلی كیایە، كە سیستەمی “یارمەتیدانی زیرەك بۆ پارككردنی ئۆتۆمبێل لە دوورەوە“(RSPA)ی تێدایە، كە بە هۆیەوە شوفێران دەتوانن بەشێوەیەكی خودی لە دوورەوە جووڵە بە ئۆتۆمبێلەكانیان بكەن بۆ دەرچوون لە شوێنەكانی ڕاوەستانی ئۆتۆمبێل لە پێشەوە و لە دواوە، بە بەكارهێنانی سویجی ئۆتۆمبێلەكە، ئەم سیستەمە بۆ ئەوە دروست كراوە كە چوونەژوورەوە و هاتنەدەرەوە لە شوێنە بەرتەسكەكان ئاسان بێت، یانیش لەو كاتانەی كە ئۆتۆمبێلێكی دیكە لەوێ وەستاوە و ڕێگری لەوە دەكات كە شوفێر بگاتە دەرگاكە.
ئۆتۆمبێلی K5 نۆ ئێڕ باگی هەیە، لەگەڵ كۆمەڵێك سیستەمی ئەلیكتڕۆنیی پاراستنی ئۆتۆمبێل، هەموو جۆرەكانی ئۆتۆمبێلی K5 سیستەمی “كۆنتڕۆڵكردنی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل” (VSM) و “كۆنتڕۆڵی ئەلیكتڕۆنی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل”ی كیایان هەیە، ئەم دوو سیستەمەش یارمەتیدەرە بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئۆتۆمبێل لە كاتی بەكارهێنانی برێك و لێژبوونەوە لە گۆشەكاندا.

تێبینیی – مواسەفاتەكان پەیوەستن بە وڵاتەكانەوە.

كورتەیەك لەبارەی كۆمپانیای كیا موتورز:
كۆمپانیای كیا مۆتۆرز (www.kia.com)، لە ساڵی 1944ز دامەزراوە، كۆمپانیای دروستكردنی ئۆتۆمبێلە و بەوە دەناسرێتەوە كە كوالێتییەكی بەرزی جیهانیی هەیە، ساڵانە 3 ملیۆن ئۆتۆمبێل لە 190 وڵات دەفرۆشێت، لە سەرانسەری جیهان زیاتر لە 52،000 كارمەند كاری تێدا دەكەن، داهاتی ساڵانەی زیاتر لە 49 ملیار دۆلاری ئەمەریكییە، پاشكۆی دروستكردنی لە پێنج وڵات هەیە. بە چاودێری سەرەكی پاڵەوانێتی كراوەی ئوستڕالیا و هاوبەشی ئۆتۆمبێلە فەرمییەكانی فیفا – دەستەی كارگێڕیی جامی جیهانیی تۆپی پێ- و هاوبەشی فەرمیی جامی ئەوروپا بۆ تۆپی پێی “UEFA” 2019″ دادەنرێ، كە گەورەترین كێبڕكێی تۆپی پێی پیشەییە لە جیهاندا، دروشم و ماركەی كۆمپانیای كیا مۆتۆرز بە (توانای سورپرایزكردن) بەناوبانگە، چونكە كۆمپانیاكە دەتوانێ بە پێشكەشكردنی توانا و شارەزایی سەرسووڕهێنەر و نایاب و وەرگیراو لە واقیعی داهێنان، كە بەدەرە لە هەموو پێشبینییەكان، سورپرایز بۆ جیهان بكات.
بۆ زانیاری زیاتر لەبارەی كۆمپانیای كیا مۆتۆرز و بەرهەمەكانی، سەردانی ماڵپەڕی تایبەت بە دەزگاكانی ڕاگەیاندنی جیهانیی بكەن:
www.kianewscenter.com

كورتەیەك لەبارەی كۆمپانیای نیم:
كۆمپانیای (كیا نیم) (www.kiairaqnim.com) لە ساڵی 2010 دامەزراوە، تایبەتە بە دابەشكردن و خزمەتگوزاریی بەرهەمەكانی كیای جیهانی، كە لە كارگەكانی كیا مۆتۆرز لە كۆریا و كارگەكانی دیكەی هەمان كۆمپانیا لە جیهانەوە دەهێنرێنە هەرێمی كوردستان و باكووری عێراق. بنكەكانی كیا نیم بەسەر شارەكانی: هەولێر، سلێمانی، دهۆك، كەركووك و مووسڵ دابەش بوونە و بەرزترین ئاستی خزمەتگوزاریی دوای فرۆشتن، پێشكەشی ئۆتۆمبێلەكانی كیا دەكەن، ئەویش لە ڕێگای كارمەند و شارەزایانی ناوەخۆ، كە لەلایەن كۆمپانیای كیا مۆتۆرزی جیهانییەوە ڕاهێنراون و هەمیشە لەگەڵیان لە پەیوەندیدیان، بۆ ئەوەی باشترین خزمەتگوزاری پێشكەشی كڕیارانی ئۆتۆمبێلی كیا بكەن. كۆمپانیای نیم، پۆلێنی پلاتینیۆمی لەلایەن كۆمپانیای كیا مۆتۆرزی جیهانی بەدەستهێناوە، ئەمەش بەرزترین ئاستی پۆلێنكردنە.
كۆمپانیای نیم لە ڕێگای ژمارەیەك بەرنامە و پڕۆگرامی ناوەخۆوە، پاڵپشتی كۆمەڵگای ناوەخۆ دەكات، لەڕووی بابەتەكانی وەكو ڕاهێنانی پیشەیی و سەلامەتیی ڕێگا و بوارەكانی ژینگە و وەرزش، پەیوەندیشی لەگەڵ ئەو دامەزراوە حكوومی و ناوەخۆییانە هەیە كە گرنگی بەم لایەنانە دەدەن.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن