گەلەریهەواڵ

ئۆتۆمبێلە خێزانییەکەی ئۆپڵ ئامادەیە


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

بەر لە سێ ساڵ کۆمپانیای ئۆپڵ پێشنیاری ئۆتۆمبێلی Crossland Xی کرد کە بە یەکێک لە جوانترین ئۆتۆمبێلە خێزانییەکان هەژمار دەکرا، بۆیە بڕیاریدا پەرە بەو بەرهەمەی بدات تا ژمارەیەکی زیاتری کڕیار بەدەست بهێنێت.

ئەم جۆرە نوێیەی ئۆتۆمبێلی ئۆپڵ لەژێر ناوی Opel Mokkaدا بڵاودەکرێتەوە، بەرزی ئەم ئۆتۆمبێلە چوار مەتر و ٢٠ سانتیمەتر دەبێت و تایبەت دەبێت بە خێزان.

ئەوەش هاتووە، نەک تەنیا لە روخساری دەرەوەدا گۆڕانکاری لەو ئۆتۆمبێلانەدا کراوە، بەڵکو گۆڕانکاری لە ناوەوەشیدا کراوە بەجۆرێک چەند شاشەیەکی تێدایە کە بە هەستەوەر کار دەکەن و دەتوانرێت لەڕێی بلوتوزەوە مۆبایلە زیرەکەکان بە ئۆتۆمبێلەکەوە ببەسترێتەوە.

ئۆتۆمبێلی Vizor  خاوەنی پێنج کورسی چەرمی وەرزشییە، هاوکات سیستمێکی کارەبایی هەیە کۆنتڕۆڵی گەرمی و شوێنی کورسییەکان دەکات.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن