پرۆفایلڤیدیۆهەواڵ

تۆیۆتا کراون…. پادشای ئۆتۆمبێلە ژاپۆنییەکان بە نوێکارییەوە


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

کۆمپانیای تۆیۆتای ژاپۆنی، نیازی خۆی بۆ دەستپێکردنی وەشانی دەستکاریکراو لە پادشای ئۆتۆمبێلەکانی “کراون” ڕاگەیاند، کە یەکێکە لە کەشخەترین و خواست لەسەرترینەکان لە بازارەکانی جیهاندا.

تۆیۆتا کراونی نوێ، بە درێژیی 4 مەتر و 90 سم، بە گۆڕانکاری لەدیزاینی ڕووناکی دەرەکانی و پێکهاتەکانی دیکەی ڕووکاری دەرەوەی، هەوادارانی توشی شۆک کردووە.

گۆڕانکارییەکان لەم ئۆتۆمبێلەدا لەسەر هەیکەل و دیزاینی ناوەوەی ڕەنگی داوەتەوە، ئەویش بەفراوانی شوێنی شۆفێر و سەرنشین و لەخۆگرتنی دوو شاشە لە ناوەڕاستی داشبۆرد دا، بە قەبارەی 12.3 ئینچ .

کوشنی ڕووپۆشکراو بە چەرم بۆ 5 سەرنشین، سیستم کارەبایی، لەخۆگری گەرم کەرەوە و فێنککەرەوە.

ئاوێنەو شوشەی جامەکانی خۆ پاکژکەرەوەن، هەستەوەری ڕووناکی و باران لە ڕووناکیدەرەکانیدا جێگیرکراوە.

هەستەوەری دیاریکردنی مەودای ڕێگاوبان، کامێرای پێش و دواوە، تورەکەی هەوایی (ئێرباگ) بۆ پاراستنی هەموو سەرنشینەکان لەکاتی ڕووداوەکاندا لەم بەرهەمە ناوازەیەی ژاپۆنییەکاندا بوونی هەیە.

کراونی نوێ، لە خۆگری سیستمی ئۆتۆماتیکی برێکی فریاکەوتن و بینینی پیادە لەشەودا بۆ ڕێگەگرتن لە ڕووداوەکان و سیستەمی چاودێری بارو توانای جەستەیی شۆفێر بۆ سەلامەتی لەکاتی لێخوڕیندا لەخۆ دەگرێت.

پادشای ئۆتۆمبێلەکانی ژاپۆن، بە چەند بزوێنەرێک بەردەست دەبێت لەوانە؛

بزوێنەری بەنزین قەبارە 2.0 لیتر و هێزی 245 ئەسپ، بزوێنەری لێکدراوی بەنزین و کارەبایی بەتوانای 226 ، هەروەها بزوێنەری قەبارە 3.6 لیتر بەتوانای 359 ئەسپ، کە هەموویان بە گێڕبۆکسێکی ئۆتۆماتیکی 10 نمرەیی گرێدراون.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن