گەلەریهەواڵ

ڕینۆ، مێگان دەخاتە سەرشێوەی ئۆتۆمبێلە کەشخەکان


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

سەرەڕای ئەو ناوبانگە زۆرەی رینۆ مێگان لە وڵاتانی جیهاندا هەیەتی، بەڵام کۆمپانیای ڕێنۆ بڕیاری داوە ئەم نەوەیەی بەرهەمەکانی بکاتە ئۆتۆمبێلێکی کەشخە و هاوچەرخ.

یەکێک لە گۆرانکارییە هەرە سەرسوڕهێنەرەکانی مۆدێلی مێگانی نوێ ئەوەیە کە ئۆتۆمبێلەکە خراوەتە سەرشێوەی هاچباگ(جانتایی).

سەرجەمی لایتەکانی ئۆتۆمبێلەکە بێ وێنەن و بوونەتە دەرخەری ڕووکارە ناوازەکەی میگان، دەرچەی هەوای ئۆتۆمبێلەکە بە جۆرێک لەگەڵ لۆگۆی رینۆدا یەکانگیر بووە کە کەشخەیی و سەرنج ڕاکێشی بە پێشەوەی ئۆتۆمبێلەکە داوە.

5 کورسی وەرزشی بۆ سەرنشین، شاشەی لەمسی 10.2 ئینجی ناو کابینەکەیان نەخشاندووە.

مێگانی نوێ، چەندین تایبەتمەندی گرنگی هەیە وەک هەستەوەری ڕووناکی و باران، سیستمی کۆنترۆڵی خێرایی، سیستمی ئۆتۆماتیکی گرتنەوە و کۆنترۆڵی ناوچەی کوێر، کورسی کارەبایی و ناسینەوەی هێماکانی هاتووچۆ.

رینۆ مێگان، بەچەند جۆرێک بزوێنەر لە جۆری TCEبەردەست دەبێت، لەوانە؛ بزوێنەری تۆربۆ قەبارە 1.0لیتر بە توانای 115 ئەسپ، بزوێنەری 1.3 لیتری بەهێزی ئەسپ140، بزوینەری تۆربۆ  1.5 لیتری .


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن