پرۆفایلڤیدیۆهەواڵ

هاڤاڵی چینی بەرەنگاری بەهێزترین کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبێل دەبێتەوە


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

هاڤاڵی چینی ئامادەکاری دەکات بۆ راگەیاندنی نویترین ئایکۆنی ئۆتۆمبێلەکانی لە جۆری  H2 .

هەڤاڵ جگە لەتەکنەلۆژیای مۆدێرن، بە جوانترین شیوە وردەکارییەکانی ئەم ئۆتۆمبێلەی نەخشاندووە، ڕووکاری پێشەوەی بە شەبەکەی دەرەچە فراوانی هاوایی دوەرەدراو بە کرۆم دیزاین کردووە، کە بە تایبەتمەندی ئۆتۆمبێلی گرانبەها دەبەخشێت.

هاوکات بە شێوەیەکی جیاواز، رووناکی دەرەکانی دیزاین کراوە کە بێ وێنەن لە چاو بەرهەمەکانی تری هاڤاڵدا.

هەیکەلی ئۆتۆمبیلەکە درێژیەکەی 4 مەتر و 47 سانتیمەترە و پانیی 184 سانتیم و بەرزیی 161 سانتیمە، هەروەها دووریی نێوان هەردوو تەگەرەکەی 270 سانتیمەترە.

ناوخۆی کابینەکەی گرنگترین سیستمە تەکنەلۆژیەکانی تیا بەردەستە، بە تایبەت ئەو پانێلی کۆنترۆڵەی کە دەکەوێتە تەنیشت شۆفێر،  کە خۆی لەدوگمە تەقلیدییەکان بەدوور دەگرێت، جگە لەپانتای لەمسی سەر دەرگاکان بۆ کۆنترۆڵکردنی جوڵەی کورسی و جامەکان، هەروەها ڕووکاری ئاڕاستەکردن لەگەڵ شاشەیەکی گەورە لەناوەڕاست ناو ئۆتۆمبێلەکەی بیهاوتا کردووە، هەروەها شاشەیەکی درێژی لەمسی بەرامبەر سەرنشینی تەنیشت شۆفێر بۆ دانراوە کە لەڕێگەیەوە دەتوانرێت کۆنترۆڵی زۆربەی تەکنەلۆژیای ئۆتۆمبیلەکە بکرێت .

ئەم ئۆتۆمبێلە سیستمی زیرەکی تێدا بەکار خراوە کە باری تەکنیکی زۆربەی بەشەکانی تێدا پیشانی شۆفێر دەدات، سیستمێک کە فشاری هەوای تایەکان و سیستمی دیاریکردنی خێرایی و کۆنترۆڵی خۆگرتنەوەی خۆکاری تێدایە بۆ ئەوەی لەرووداوە لەناکاوەکان پارێزراو بێت.

کامێراو هەستەوەری پێشەوەو دواوە، هەستەوەری ڕوناکی و باران، سیستم بۆ ڕێگرتن لەخلیسکان لەم بەرهەمە نوێیەی هاڤاڵدان .

هاڤاڵی نوێ، چەندین جۆری جیاواز بزوێنەری دەبێت لەدیارتریناین، بزوینەری بەنزین 1.5 لیتر، کە توانای  150 ئەسپی هەیە.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن