ڤیدیۆگەلەریهەواڵ

دێوەزمە ٦ چەرخەکەی ئەمریکا دەرکەوت


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

لەهەنگاوێکی نویدا بۆ ڕاکێشانی هەواداری ئۆتۆمبێلە بەهێزو دیارەکان، کۆمپانیای ڕیزڤانی ئەمریکی، پیکابێکی زەبەلاحی ئاشکراکرد کە دیزاینکراوە بۆ ئەوەی بتوانێت بەرگەی سەختترین و دژوارترین ڕێگەکان بگرێت .

ئۆتۆمبێلەکە 6 مەتر و 20 سانتیمەتر درێژە و پانیەکەی لە سەڕووکاری شاسییەکەی 214 سانتیمەترە و بەرزیەکەشی 2 مەترە و دووری نێوان تەگەرەکانیشی 350 سانتیمەترە .

ریزڤانی وا دیزاینکراوە کە یەکانگیر بێت لەگەڵ حەزی عاشقانی سەرکێشییەکان لەڕێگاو بانە جیاوازەکاندا، کە لەسەر 6 چەرخ(تایە)ی 37 ئینچی گەورە دانراوەو ویلەکانی لەبەهێزترین جۆری کانزاو کرۆم پێک هاتوون.

شاسیی پتەوی بۆ دانراوە، کە کابینەیەکی فراوانی بۆ 5 سەرنشین لە خۆگرتووە، لەگەڵ دانانی ڕووناکی لەسەر سەقفەکەی بۆ دابینکردنی ڕووناکییەکی نایاب لەکاتی گەشتەکانی شەودا .

ئەم ئۆتۆمبێلە پاشخانێکی فراوانی بە ئەندازەی 237 سانتیمەتر بۆ هەڵگرتنی شتومەک بۆ هێڵراوەتەوە.

کورسیەکانی ناوەوە بە نایابترین جۆری چەرم ڕوپۆشکراون و سیستمی ساردی و گەرمی و جولەی کارەبایی تێدایە.

ڕووکاری بەردەم شۆفێر شاشەی لەمس بە پێوانەی 9 ئینج لەخۆدەگرێت، کە تەکنۆلۆژیای ئالپینی تێدا جێگیرەو دەکرێت پشتی پێ ببەسترێت بۆ چاودێریکردنی دەوروبەری ئۆتۆمبێلەکە لە ڕێگەی کامێراوە .

بەهێزترین وەشاندنی ئەم ئۆتۆمبێلە بە بزوێنەرێکی بەهێزی 1318 ئەسپ دەبێت، کە بە گێڕبۆکسی ئۆتۆماتیکی 8 نمرەیی پەیوەستە .

وەشاندنە ئاساییەکانیشی سیستمی هەڵسوڕێنەری تەگەری شەشی  6× 6، بزوێنەری 6.4 لیتر بە توانای 500 ئەسپ، بزوێنەری بەنزین بەقەبارەی 3.6 لیتر و توانای بە 289 ئەسپ، هەروەها بزوێنەری گاز تۆربۆ بەقەبارەی 3.0 لیتر، بەردەست دەبن.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن