رێنماییهەواڵ

چەند ئامۆژگارییەک بۆشۆفێریکردن لەشەودا


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا سەبارەت بە شۆفێریکردن و مەترسی لێخورینی شەوانە دەڵێت، ڕێژەی مردن بە ڕووداوەکانی هاتووچۆ لە شەواندا سێ ئەوەندەی ڕووداوەکانی کاتی لێخوڕینی ڕۆژە، بۆ پاراستنی تۆ و سەرنشینان و پیادەڕەوان لەسەر ڕێگاوبانەکان دوای خۆرئاوابوون، تکایە ئەم هەنگاوانە وەک ئامۆژگارییەک بۆ شۆفێریکردنت لەشەواندا بەهەند وەربگرە.

 

پاککردنەوەی جامی پێشەوە

پیسبوونی جامی پێشەوەی ئۆتۆمبێل لەکاتی بەیانیدا کاریگەری زۆر نابێت لەسەر شۆفێریکردنت، بەڵام بە ئاشکرا کاریگەرییە خراپەکەی لەدوای خۆرئاوابوون دەردەکەوێت، ئاستی بینینی شەوان نادیار دەکات، بۆیە گرنگە بە بەردەوامی جامی پێشەوە پاک بکرێتەوە.

 

پشکنینی ڕووناکیەکان

پێویستە ڕووناکیەکان و لایتەکانی دواوە بپشکنی و دڵنیابی کە لەحاڵەتی باشی کارکردندان، چونکە یاریدەدەرێکی باشی ڕێکردنی شەوانن، لایتەکان یارمەتی خۆت و شۆفێرانی تریش دەدەن هەم بۆ رووناکی هەم بۆ زانینی ئاستی لێک نزیک بوونەوە لەگەڵ ئۆتۆمبیلەکانی دیکە.

 

سەیری ئاڕاستەی رێگای بەرامبەر بەخۆت بکە

هەوڵ بدە ڕاستەوخۆ سەیری ئەو گڵۆپە جوڵاوانەی ئۆتۆمبێلەکان نەکەیت کە بەرەو ڕووی تۆ دێن، سەرنج بدە سەر هێڵی سپی لەسەر شەقامەکە، کە دەبێتە هۆی ڕێگەگرتن لەکاریگەری لایتەکانی سەر ئۆتۆمبێل لەسەر چاوەکانت .

 

دووری سەلامەت بهێڵەوە و خێرایی کەم بکەوە

بێگومان هەموومان پەلەمانە لەگەڕانەوە بەرەو ماڵەوە، بەڵام کەمکردنەوەی خێرایی و خۆلادان لەپێکدادان کارێکی باشە کە ژیان و ژیانی ڕێبوارانی تر ڕزگار دەکات .

 

خۆت بپارێزە لەحاڵەتی وەستان و تێکشکانی ئۆتۆمبێل لە شەودا

ئەگەر ئۆتۆمبیلەکەت لە شەودا لە ناکاو وەستا، دڵنیابە لە پارککردنی لەتەنیشت ڕێگاکە، سێگۆشەی سەلامەتی دابنێ، گڵۆپەکانی مەترسی داگیرسێنە، هەموو لایتەکانی ئۆتۆمبێلەکەت هەڵبکە بۆ ئەوەی هەلی بینینت زیاتر بێت.

 

سەیری پیادەکان بکە

پیادەکان بە جلی ڕەنگدەرەوە شەوە ڕێ ناکەن، بۆیە بینینیان لە دوای تاریکبوون کارێکی ئەستەمە کەواتە هەوڵ بدە بە هێمنی بڕۆیت بۆ ئەوەی خۆت بەدوور بگریت لە بەرکەوتن لەگەڵ پیادەکان.

 

خۆت بەدوور بگرە لە لێخوڕین بەمەستی

لە کۆتاییدا دوور کەونەوە لە لێخوڕین لەژێر کاریگەری ماددە کحولیەکاندا، کە ڕێژەی رووداوەکانی پەیوەندیدار بەم ماددانە لە شەودا چوار بەرامبەری رووداوەکانی ڕۆژە.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن