پرۆفایلڤیدیۆهەواڵ

نیسان(X-Terra) بە گۆڕانکارییەوە بەردەست دەبێت


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

نیسان، گۆڕانکاری لە نەوەی جۆریX ی بەرهەمەکانیدا دەکات کە لەساڵانی ڕابردوودا لەڕیزی باشترین جۆری ئۆتۆمبێلە نیمچە بەرزە دەبڵ ئەکسلەکانی جیهاندا بووە و خواستێکی زۆریان لەسەر بوو.

یەکێک لە ئۆتۆمبێلە دیارەکانی کۆمپانیا ژاپۆنییەکە نیسان(X-Terra) کە دیزاینێکی دیارو ناوازەی هەیە و تا ڕادەیەک هاوشێوەی دیزاینەکانی(Patrol)ی نوێیە .

ئۆتۆمبێلە نوێیەکەی نیسان، بەرزی پێکهاتەکەی لە زەوییەوە بۆ 243 ملم بەرزکراوەتەوە، تایەکانی کراونەتە 18 ئینج، کە پێشتر 17 ئینج بوو، درێژیی ئۆتۆمبێلەکەش بۆ 4 مەتر و 90 سانتیمەترە گۆڕانکاری تێداکراوە.

ئۆتۆمبێلەکە 3 ڕیز کوشنی بۆ 7 سەرنشین هەیە، سیستمی کارپێکەری فرەمیدیای هەیە، شاشەی لەمسی7 تا 9 ئینجی تێدا جێگیرکراوە، سیستمی گرتنەوەی خۆکار، سیستمی چاودێری ڕێگاوبان، کۆنترۆڵی ناوچەی کوێر لە کاتی لێخوڕیندا، کامێراو هەستەوەری پێشەوە و دواوەی تێدا بەگەرخراوە.

نیسان(X-Terra) بزوێنەری بەنزینی بە قەبارەی، 2.6 لیتر بۆ دانراوە کە توانای 165 ئەسپی هەیەو گێربۆکسێکی 7 نمرەییشی هەیە و هەردوو سیستمی هەڵسوڕێنەری تەگەری دووانی و چواریشی تێدا بەگەڕ خراوە .


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن