گەلەریهەواڵ

ئەفسانە و دامەزرێنەرانی بەناوبانگترین مارکە ژاپۆنییەکان بناسە


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل
ژاپۆن، تائێستا بە مارکە بەناوبەنگەکانی لەبواری پیشەسازی ئۆتۆمبێل دا، پێشەنگە، ناو و ناوبانگ و فرۆشێکی بێ شوماری هەیە، بەردەوام هەندێک لەمارکەکانی لە ڕیزبەندی پڕ فرۆشترین و خواست لەسەرەکانن.
لەم ڕاپۆرتەدا، گوزەرێک بەنێو ئەفسانەکانی پشت مارکە بەناوبانگەکانی ئۆتۆمبێلە ژاپۆنییەکاندا دەکەین تا بزانین لەسەر دەستی کێ دامەزراون.

تۆیۆتا

کۆمپانیای تۆیۆتا مۆتۆر، لەلایەن کیشیرۆ تۆیۆدا دامەزراوە.
کیشیرۆ تۆیۆدا، لە 11ی حوزەیرانی 1894 لەدایکبووە و لە 27ی ئازاری 1952 کۆچی دوایکردووە.
کیشیرۆ تۆیۆدا لە ئەوروپا و ئەمریکا پیشەسازی ئۆتۆمبێلی خوێند، دواتر گەڕایەوە بۆ ئەوەی خەونی باوکی بۆ گەشەپێدانی پیشەسازی ئۆتۆمبێل لە ژاپۆن بکاتە راستی، کە بڕیاری دابوو لقێک بۆ دروستکردنی ئۆتۆمبێل بکاتەوە لە کاتێکدا باوکی (ساکیشی تۆیۆدا) خاوەنی کارگەیەکی ڕستن و چنین بووە کردنەوەی لقێکی تۆیۆتا بۆ ئەو کاتە خۆدان بوو لە مەترسییەکی گەورە، بەڵام ئێستا ناوبانگی تۆیۆتاو بەرهەماکانی و لۆگۆکەی لە ترۆپکدایە.

هۆندا

ساتی بینینی یەکەم ئۆتۆمبێل لەلام هۆکا بوو بۆ دروست بوونی بیرۆکەی دیزانی تایبەت بەخۆم بۆ بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل کە لەو ساتەی بیرۆکەکەم لا گەڵاڵە بوو “من گەنجێکی شکستخواردو بووم” ئەمە قسەی ئەفسانەی کۆمپانیای هۆندا مۆتۆرزە کە دواتر لەساڵی 1948 دا خەونەکەی کرد بە ڕاست.

سۆشیرۆ هۆندا دامەزرێنەری هۆندا لە “17ی تشرینی دووەمی 1906 لەدایکبووە و لە 5ی ئابی 1991 کۆچی دوایی کردووە” ئەو ئەندازیار و دروستکەری کۆمپانیای هۆندای ژاپۆنییە، سۆشیرۆ نموونەی ئەو کەسانەیە کە لە ئەوپەڕی هەژاریدا بیرۆکەی دیزاینی ئۆتۆمبێلی تایبەت بەخۆی هەبووە.
هۆندا لە تەمەنی 15 ساڵیدا لە شوێنکارێکی چاککردنەوەی ئۆتۆمبێل لە تۆکیۆ بۆ ماوەی 6 ساڵ کاری کردووە.
ساڵی 1928 یەکەم بیرۆکەی خۆی بۆ دیزاینی بانسی ئۆتۆمبێل تۆمار کرد، زیاتر لە 470 داهێنان و 150 بیرۆکەی بەناوەوە تۆمارە.

نیسان

یوشیسوکێ ئایکاوە، لە ساڵی 1931 کۆمپانیای نیسان-ی دامەزراند و تاساڵی 1945 وەک سەرۆکی کۆمپانیاکە مایەوە.
یوشیسوکێ لە 6ی تشرینی دووەمی 1880 لە دایکبووە و لە 13ی شوباتی 1967 کۆچی دوایی کردووە، ساڵی 1903 بەشی ئەندازیاری زانکۆی شاهانەی تۆکیۆی تەواو کردووە.

مازدا

لە ڕووی فرۆشەوە، مازدا یەکێکە لە بەناوبانگترین کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل لە جیهاندا. لە 30ی کانوونی دووەمی 1920 لە شاری هیرۆشیما لە ژاپۆن لەلایەن جوجیرۆ ماتسودا دامەزراوە.
جوجیرۆ ماتسودا، لە 8ی ئابی 1875 لەدایکبووە و لە 27ی ئازاری 1952 کۆچی دوایی کردووە.

میتسوبیشی مۆتۆرز

لە ئێستادا، میتسوبیشی شەشەمین لە ژاپۆن و حەوتەمین گەورە کۆمپانیای بواری ئۆتۆمبێلە لە جیهاندا لەڕووی فرۆشەوە.
لە ساڵی 1970 لەلایەن یاتارۆ ئیواساکی، بازرگانی ژاپۆنی دروستکرا، کە ناوبراولە نێوان 9ی کانوونی دووەمی 1835 تا 7ی شوباتی 1885 ژیاوە.
یاتارۆ لە پارێزگای تۆسا لە بنەماڵەیەکی هەژار و سامۆرایی لەدایکبووە.
وەک مامۆستا و پاشان وەک فەرمانبەرێکی حکومەتی خۆجێی کاری کردووە.
یاتارۆ میتسوبیشی لە ساڵی 1873 دا لە ئۆساکای ژاپۆن دامەزراوە.

سۆبارۆ

سۆبارۆ لەلایەن شیکوهی ناکاگیما ئەفسەر و ئەندازیار لە هێزی دەریایی ژاپۆن دامەزراوە.
شیکوهی ناکاگیما لە 1ی کانوونی دووەمی 1884 تا 29ی تشرینی یەکەمی 1949 لەژیاندا بووە.

سوزوکی

لەلایەن بازرگان و داهێنەری ژاپۆنی میچیۆ سوزوکی دامەزراوە.
سوزوکی بەر لەوەی بێتە جیهانی پیشەسازی ئۆتۆمبێل خاوەن بیرۆکەی داهێنەرانەی خۆیەتی لە بواری ڕستنی ئامێرەکانی ڕستن و چنین.
میچیۆ سوزوکی لە 18ی شوباتی 1887 لەدایکبووە و لە 27ی تشرینی یەکەمی 1982 کۆچی دوایی کردووە.
سوزوکی لە ناوەڕاستی 1930 دا دەستی کرد بە تاقیکردنەوە لەگەڵ تەکنەلۆژیای ئۆتۆمبێل، وەک نمونەیەکیی سەرەتایی لە ساڵی 1936 ئۆتۆمبێلی سوزوکی بەرهەمهێنا.
سوزوکی یەکەم ئۆتۆمبێلی خۆی بەفەڕمی ساڵی 1954 بەرهەمهێنا دوای تەنیا دوو ساڵ بووە خاوەنی بزوێنەری تایبەت بە بەرهەمەکانی.

کاواساکی

کاواساکی کاگۆشیما، دامەزرێنەری کۆمپانیای کاواساکی یە بۆ پیشەسازی قورس.
لە 2ی کانوونی یەکەمی 1837 لە دایک بووە و لە 2ی کانوونی یەکەمی 1912 کۆچی دوایی کردووە.
پیشەگەر و کەشتیسازێکی بەناوبانگ بووە و خاوەنی بەرهەمهێنانی دەیان ئامێری گەورەی بارکردن و هەڵکۆڵین و بڕینە.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن