ڤیدیۆگەلەریهەواڵ

مازدا CX-30ی ئاشکرا کرد


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

مازدا CX-30ی ئاشکرا کرد، کەیەکێک لەجوانترین و پێشکەوتوترین ئۆتۆمبێلەکانی ساڵە لە مێژووی بەرهەمەکانیدا.

ئەم ئۆتۆمبێلە نوێیەی مازدا شێوەیەکی ناوازە و چەماوەی هەیە، هەیکەلەکەی 4 مەتر و 39 سم درێژەو 185 ملم نێوانی ڕاگرەکەیەتی لەگەڵ زەویدا

ئەم ئۆتۆمبێلە لە دیزاینی دەرەوەیدا هاوبەشە لەگەڵ چەند تایبەتمەندییەکی مازدای CX-5ی نوێ.

لە ناوەوە ئەم ئۆتۆمبێلە دیزاینێکی بێ هاوتا جیای دەکاتەوە لە هەموو ئۆتۆمبێلەکانی هاوپۆلی، داشبۆرد و شاشەی تایبەت بە پێوانەی 8.8 ئینچ کە توانای هەڵدانەوە و دادانەوەی هەیە لەناو داشبۆردەکەدا، سوکانەکەی بە چەرم رووپۆش کراوە و لەخۆگری چەندین دووگمەی کارپێکەری بەشە جیاوازەکانی ئۆتۆمبێلەکەیە.

ئەم ئۆتۆمبێلە هەردوو سیستمی هەڵسوڕێنەری تەگەری پێشەوەو دواوەی هەیە، سیستمی هەڵپەسێرانی پێشکەوتووی تێدایە کە جێگیرییەکی بەهێزی پێدەدات لەسەر ڕێگاوبانەکان، سیستمی پاشەکەوتی سووتەمەنی لەکاتی وەستان لە قەرەباڵغی یان لە ترافیک لایتەکان، هەروەها سیستمی کارەبایی بۆ گەرمکردنەوەی کوشنەکانی، سیستمی لێخوڕینی جۆراوجۆر بۆ جۆرە جیاوازەکانی ڕێگاوبان لەخۆ دەگرێت.

مازدای نوێ، 7 تورەکەی هەوای بۆ پاراستنی سەرنشینەکان لە کاتی ڕووداودا تیا جێگیر کراوە.

ئەم نەوە نوێیەی مازدا، بە بزوێنەری بەنزین لە جۆری  Skyactiv بەردەست دەبێت، کە توانای 150 ئەسپی هەیە و گرێدراوی گێربۆکسی ئۆتۆماتیکی  6 نمرەیی کراوە.

توانای بزوێنەرەکە بەجۆرێکە لە ماوەی 9 چرکەدا خێرایی لە 0 بگاتە 100 کم لە کاتژمێرێکدا.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن