رێبەری ئۆتۆمبێلسەنتەری خزمەتگوزاریهەواڵ

کاریگەری گۆڕانی پلەی گەرمی لەسەر باتری 


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل
بەشی یەکەم
ئایا بەرزبونەوەی پلەی گەرمی کاریگەری لەسەر باتری هەیە؟
باتری ئۆتۆمبیل یەکێکە لە بەشە سەرەکیەکانی ئۆتۆمبیل و ئیشەکەی پێدان و ڕێکخستنی کارەبای ئۆتۆمبیلە بەڵام هەر خراپ دەبێت و لەکاردەکەوێت. بەرزبونەوەی پلەی گەرمی کەش و هەوا کاریگەری هەیە لەسەر باتری و هۆکارە بۆ زوتر خراپ بوونی لەبەر ئەم هۆکارانەی خوارەوە:
1. کاتێک پلەی گەرمی کەش و هەوا زیاد دەکات دەبێتە هۆی زیاتر بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی ژێر بۆنید، پێکهاتەی ناوەوەی باتریش کانزا و شلەی تایبەتە کە خاسیەتی تایبەتی هەیە و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی یارمەتی دەدات بۆ کارلێکی زیاتر، ئەمەش بۆ باتریەکە خراپە.
2. بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لە هەندێک حاڵەتدا دەبێتە هۆی دروستکردنی کێشە بۆ ڕێکخەری ڤۆڵتیەی دینەمۆ یان دروستکردنی شۆڕت لە وایەرەکان و بەهەمان شێوە کاریگەری خراپی هەیە لەسەر تەمەنی باتری.
3. زۆر بەرزبونەوەی پلەی گەرمی دەبێتە هۆی هەڵماندنی شلەی تایبەتی ناو باتری و کاریگەری لەسەر پلێتە کانزایەکان دروست دەکات.
4. ئیشپێکردنی ساردکەرەوە (تبری) هۆکارێکی ترە بۆ زیادکردنی بار (لۆد) لەسەر باتری هۆکاری کورتکردنەوەی ژیانی باتریە.
5. کوالیتی خراپی باتری زۆرتر کاریگەری لەسەر دەبێت و خراپ دەبێت بە بەراورد بە کوالیتیەکی باش کە تەمەنی درێژترە بەبەرزبونەوەی پلەی گەرمی.
6. گەرمی یارمەتیدەرێکی باشە بۆ دروستکردنی ژەنگ و پیسی لەسەر ڕووکاری وایەر و پێکەوە بەستەرەکان.
7.لە هەندێک کاتدا بەرزی پلەی گەرمی یامەتیدەرە بۆ زیاد شحنکردنەوە کە ئەمە کاریگەری خراپی هەیە لەسەر باتریەکە.
ئامادەکردنی/ دانا کەریم
ماستەر لە ئەندازیاری میکانیک

بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن