رێبەری ئۆتۆمبێلهەواڵ

بۆ ساڵی ٢٠٢٠ڕەنگی سپی، دڵخوازترین بووە


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

كۆمپانیای بۆیاخی پیشەسازیی (ئەكسالتا) لیستێك بۆ بەناوبانگترین رەنگەكانی ئۆتۆمبێل لە ساڵی 2020دا ئامادە دەكات.

 

بەپێی ئەو لیستەی لەلایەن كۆمپانیاكەوە دانراوە، ڕەنگی سپی بۆ جاری دەیەم لەسەر یەك، لە پلەی یەكەمدا ناوی هاتووە، بەگوێرەی زانیارییەكانی كۆمپانیاكەش، لە هەر سێ‌ ئۆتۆمبێلێك، ئۆتۆمبێلێكیان بەو ڕەنگە دروست دەكرێت، ئەمەش لەلایەن ماڵپەڕی (ئۆتۆ بلوگ)ەوە ئاماژەی پێكراوە.

 

بەمشێوەیە ڕەنگی سپی بەڕێژەی 38 دەكەوێتە لەسەر ئاستی جیهان دەكەوێتە پێش ڕەنگەكانی تر، و ڕەنگی ڕەش لە پلەی دووەمدایە بە دەستەبەركردنی 19% و پاشان ڕەنگەكانی خۆڵەمێشی و زیوی.

 

هەندێك جیاوازیی هەیە كە ناوچەكان دیاریی دەكەن، بۆ نمونە لە چین ڕەنگی سپی بەڕێژەی 57 بەكاردەهێنرێت، بەڵام لە ئەوروپا رەنگی خۆڵەمێشی هاوبەشی لەگەڵ رەنگی سپیدا دەكەن لە پلەی یەكەمدا.

 

بەپێی روماڵێك كە لە ویلایەتە یەكگرتووەكان لە تشرینی یەكەمی رابردوو ئەنجامدراوە، ئەمریكاییەكان بەدەر لە نەژادەكانی تر، رەنگەكانی سور و شین بۆ ئتۆمبێلە تایبەتییەكانیان هەڵدەبژێرن.

 

لە ئەوروپا و ژاپۆن و كۆریای باشوور، ڕەنگی شین خوازراوترینە، هیندستانیش تاكە وڵاتە كە ئۆتۆمبێلە ڕەنگ قاوەیی و كاكاوییەكان خوازراوترینە.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن