ڤیدیۆهەواڵ

جیلی؛ ڕکابەرەکەی کامری ئاشکراکرد


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

جیلی چینی ئۆتۆمبێلێکی نوێی لە خێزانی (Binrui) ئاشکرا کرد، کە وەک ڕکابەرێکی نوێ بۆ تۆیۆتا کامری ناوی دەبرێت.

جیلی (Binrui F-Type)ی نوێ بەڕووکارێکی درەوشاوە و گەورە بەرهەم هێناوە، کە لەسەر ڕاگری بەناوبانگی BMA بنیاتنراوە کە لەلایەن ڤۆڵڤۆ و جیلی پەرەی پێدراوە.

ئەم ئۆتۆمبێلە جیاوازە لەئۆتۆمبێلەکانی پێشوو لەڕووی دەرکەوتنی دەرەکییەوە، بەتایبەتی لەڕووی دیزاینی ئاوێنەکان و تایەکانی و فراوانی نێوان تەگەرەکان و کوشن و بەرگەکانی .

ئەو ئۆتۆمبێلە کابینەیەکی فراوانی بە کوشنی چەرم بۆ 5 سەرنشین تێدایە، بەسیستمی ڕووناکی سەردەمیانە نەخشێندراوە بۆ ئەوەی هەستێکی ئاسوودە بە سەرنشین بدات لەکاتی گەشتەکاندا.

جیلی، ئەم ئۆتۆمبێلەی بە سەقفێکی گەورە و جامی کارەبایی کۆنترۆڵکراو، کورسی کارەبایی و لەخۆگری گەرمی و ساردی، سیستمی فرەمیدیا، هەستەوەری ڕووناکی و باران، کامێرا و هەستەوەری دووریی بۆ پێشەوە و دواوەیی بەرهەمهێناوە.

هەروەها (Binrui F-Type) چەند جۆرێک بزوێنەری بۆ دانراوە، بزوێنەری بەنزینی تۆربۆ بە قەبارەی 1.4لیتر و توانای 235 ئەسپ، بزوێنەری بەنزین بە توانای 133 و 215 ئەسپ، کە هەموویان بە گێڕبۆکسێکی ئۆتۆماتیکی 6 نمرەیی کار دەکەن.

 

نرخی ئەم بەرهەمە نوێیەی جیلی لە 14 هەزار دۆلارەوە دەستپیدەکات و بەپێی تایبەتمەندییەکانی نرخەکەی دەگۆڕێت.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن