رێبەری ئۆتۆمبێلسەنتەری خزمەتگوزاریهەواڵ

کاریگەرەریە خراپەکانی بەستنی ئاو لە ناو ڕادێتەر چییە؟


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

1. پێویستە هەموو بزوێنەرێک ئاوی تایبەت (کوڵانت) بەکاربێنێت. بەڵام هەندێ ئۆتۆمبێل ئاوی ئاسایی بەکاردێنن کە لە پلەی سفری سەدی بەرەو خوار دەیبەستێت.
2. بەستنی ئاو قەبارەکەی زیاد دەکات کە هۆکارە بۆ تەقاندنی بۆریەکانی ڕادێتەر.
3. لەکاتی خستنە ئیشی بزوێنەر پاڵنەری ئاو دەشکێنێت.
4. کاریگەری خراپی لەسەر سلندەر و سەری سلندەر هەیە و ئەو ئۆتۆمبێلانەی فلسیان هەیە لە هەندێ حاڵەتدا فلسەکە لە سلندەر جیا دەکاتەوە.
5. ئەگەر ئاوی ڕادێتەر بەستبووی نابێ بە هیچ شێوەیەک ئۆتۆمبێل بخەیتە ئیش چونکە کاریگەری زۆر خراپ لەسەر بزوێنەر و لە هەندێ ئۆتۆمبێل گێڕیش تێکدەدات.
چۆن سیستەمی ساردکەرەوە بپارێزین؟
1. پێویستە ئاوی تایبەتی ڕادێتەر بەکاربێنی
2. لەشەوە ساردەکان ئەگەر ئاوی ئاسایت بەکارهێنابوو سەری ڕادێتەر بکەرەوە و بەیانی بیبەستەوە.
3. ئەگەر ئاو بەستبووی بزوێنەر دامەگیرسێنە و چاوەڕێ بکە هەتا دڵنیا دەبی ئاوەکە تواوەتەوە.

ئامادەکردنی: دانا کریم
ماستەر لە ئەندازیاری میکانیک


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن